سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی سوتانی ژنەکەی کەرکوک بڵاوکرایەوە

PM:02:10:01/11/2022

314456 جار خوێندراوەتەوە

ڤیدیۆی ساتی سوتانی ژنەکەی کەرکوک بڵاوکرایەوە کە لە کامێراکانی چاودێرییەوە گیراوە. لە ئێشتاشدا هاوسەرەکەی بەو تۆمەتە دەستگیرکراوە و خەسووشی هەڵهاتووە.


لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا، بە تۆمەتی سوتاندنی بەناز؛ کە ژنێکی ٢١ ساڵانی دووگیانە لە کەرکوک، هاوسەرەکەی دەستگیرکراوە و خەسووی هەڵهاتووە.

فاروق نامیق باوکی ژنە سووتاوەکەیە بەناوی (بەناز فاروق نامیق)، بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رووداوەکە لە ڕۆژی ۱٦ ئەم مانگەدا بووە و پەپێی راپۆرتی پزیشکی ٪٨٠ی جەستەی سوتاوە و دووگیانە.

باسی لەوەشکرد، ماوەی ١٤ ڕۆژە لەنەخۆشخانەی سوتاوی سلێمانی کچەکەی لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

لەو بارەیەوە پارێزەری کەسوکاری کچەکە بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سکاڵای یاساییان تۆمارکردووە لە ئێستادا هاوسەرەکەی دەستگیرکراوە و خەسووەکەشی خۆی حەشارداوەو تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.

باوکی بەناز ئەوەشی باسکرد، کچەکەی وتەی لێوەرگیراوە و بەپێی وتەی خۆی خەسوی و هاوسەرەکەی بە تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە داناوا.

بەناز تەنها ماوەی حەوت مانگ بوو ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنابوو و لە ئێستادا دووگیان بوو، پزیشکەکان دەڵێن، رێژەی سووتاوییەکەی ٪٨٠ی جەستەی گرتووەتەوە و لەئێستادا لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە.

Video edited on Kapwing













گەلەری