فەرمانگەی تەندروستی دیالە ئاماری رووداوەکانی هاتوچۆی سەرەتای ئەمساڵی راگەیاند و بەپێی ئامارەکان دەڵێت، ژمارەی قوربانییانی رووداوەکانی هاتوچۆ ١٠ هێندەی قوربانیانی تیرۆرە، دەشڵێت، "ساڵی ٢٠٢٢ ساڵی رێگای مەرگ بووە."
فارس عەزاوی بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندرووستی دیالە رایگەیاندووە، زۆرترین ئەو فشارانەی لەسەر بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی دیالە دروست دەبێت بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
تاوەکو ئێستا رووداوی گەورە روویدابێت ئەوە بووە لە رووداوێکدا ٢٠ بریندار پێکەوە
براونەتە نەخۆشخانەکە و پێویستیان بە نەشتەرگەری هەبووە.
دەشڵێت، "دەتوانین ساڵی
٢٠٢٢ بە ساڵی رێگای مەرگ ناوزەند بکەین، چونکە ژمارەی قوربانیانی هاتوچۆ ١٠ هێندەی
قوربانیانی دەستی تیرۆرە."
ئەو بەڕێوەبەرە ئەوەشی خستووەتەڕوو،
"٢٠٪ی هۆکارەکانی رووداوی هاتوچۆ بەهۆی ماتۆڕسکیلەکانەوە درووستبوون."
روونیشیکردووەتەوە، "گرنگە
شۆفێران لەبارەی مەترسییەکانی خێرایی و پابەند نەبوونیان بە یاساکانی هاتوچۆوە
ئاگادار بکرێنەوە و قەدەغەی لێخوڕینی ماتۆرسکیل و ئۆتۆمبێل لە هەرزەکاران بکرێت،
چونکە کارەساتی زۆری لێدەکەوێتەوە."
ئەوەش لەکاتێکدایە،
رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیانلەدەستدان لە عێراقدا
دادەنرێت و هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکان و تیژڕۆیی
دەگەڕێنێتەوە.