سەردێڕ:

بەردەوامی خەباتی مامۆستایان دەبێ ببێتە پەند بۆ دەسەڵات

PM:09:23:31/01/2025
632 جار خوێندراوەتەوە
محمد رەوف قوربانی
+ -

دەنگمان لە پاڵ دەنگی مامۆستایانە ، لەسەرەتای‌ شۆڕش و خەباتە مەدەنیەکەیان بەندە وەک چالاکوانێک پشتیوانیان بوم و بەردەوامیش دەبم ، لای هەمووان ڕونە ئازادی لەسلێمانی زۆرە و لە سنوری هەولێر سنوری ئازادی زۆر بەرتەسکە و دەسەڵاتی خۆسەپێنی ئەوێ بەهەموو شێوەیەک دژی ئەم خەباتە مەدەنیەیە ، ئێمە دژی حوکمەتی کوردی و دەسەڵاتی کوردی نین بەو واتایەی دوژمن بین بەڵکو دژی ستەمە ناڕەوا و بەردەوامەکانی ئەم دەسەڵاتەین ، حوکمەتی کوردی بە هەموو خراپیەکانیەوە لای من لە بەغدای دوژمن باشترە.
داواکارم لە مامۆستا و چین و توێژا جیاوازەکانی سنوری هەولێر هاوهەڵوێست بن و دەنگیان بخەنە پاڵ دەنگی مامۆستایانی سلێمانی ..... ئەوانیش دەست بکەن بە دەربڕینی ناڕەزایەتی لە چوارچێوەی کەمپین و خۆپیشاندانی مەدەنی و مانگرتن ....... بەندە یەقینی تەواوم لا دروست بووە تاکو مامۆستا و چین و توێژەکانی تری سنوری هەولێریش هەڵوێستیان نەبێت ..... ئەم خەباتە مەدەنیەی مامۆستایانی سنوری سلێمانی دەستیان پێکردووە ساڵانێکە بەرهەمێکی دڵخۆشکەری تەواوەتی نابێت . هەر لە سەرەتای قەیرانی مووچە و دەستکردن بە ناڕەزایەتی دژی ئەم ستەمەی دەسەڵاتی کوردی مامۆستایانی سنوری سلێمانی بێدەنگ و بێ هەڵوێسن نەبون و پێشەنگی ئەم خەباتە مەدەنیەن .... ناکرێ بەناوەی ترس و نەبونی ئازادی مامۆستایانی سنوری هەولێر هەروا تەماشاکار بن و دۆش دابمێن بەدیار ئەم زوڵمە ئاشکرایەوە ..... ئەمە زوڵمێکە لە مێژوودا هاوشێوەی کەمە دەسەڵاتێک چێژ لە برسی بونی میلەتەکەی خۆی ببینێت و وەک شەرابێکی کۆن بەدیار ئازاری میلەتەکەیەوە چێژ وەربگرێ. ئەوەی لەڕابردوودا کرابێ بێگومان بەهۆی هەڵوێستی چین و توێژەکانی سنوری سلێمانیەوە بووە بە دیاریکراویش چینی مامۆستایانی سەربەرز ئەگەر هۆشیاری و بوێری ئەو چینه دڵسۆزەی سلێمانی نەبووایە دڵنیام دەسەڵات زۆر بێ باکتر دەبوو لە ئێستا و ئەو چۆڕە موچەیەشی کە لە ساڵانی ڕابردوو دابەشی کردووە ب ڕەوای نابینی بەرامبەر فەرمانبەران و مووچە خۆران. بێدەنگی مامۆستایانی سنوری هەولێر بێ هەڵوێستی چین و توێژە جیاوازەکانی ئەوێ بۆ سومعەی کومەڵایەتی خۆیان باش نیە و خراپ دەشکێتەوە. خەڵکانێک پێشتر ململانێیان لەگەڵ مەغۆل و تەتەر کردبێ و هۆلاکۆیان بەزاندبێ ............. ئێستا نەتوانن داوای سادەترین مافی ڕەوای خۆیان بکەن کەمووچەیە .... بەڕاستی عەیبەیەکی گەورەیە و نیشانەی پرسیارە لەسەر جوامێریەکانی پێشوی ئەهلی ئەو شارە خۆشەویست و دوژمن بەزێنە قەتیس بونی وشە نەوتراوەکان، پەنگ خواردوی دڵ و دەرونی هاونیشتیمانیانی هەولێر لە دەست ئەم هەموو زوڵم و زۆرە ڕۆژێک دێت دەسەڵاتی کوردی بەقورسی باجەکەی بدات و هەولێریەکان بیسەلمێنن بەڕاستی هۆلاکۆ بەزێن بون و نەوەی سوڵتان موزەفەرن، کورت و پوخت چەنەی چەند ساڵە سلێمانی دەیکات و هەولێریش دەیخوات. پێویسته خەڵکی سەربەرزی ناوچەی بادینان و دهۆک و سنوری هەولێر ئێوەش لێرە بەدوا هەڵوێستتان هەبێت و ببنە پاڵپشتی ڕاستەقینەی خوشک و برا مانگرتو خاوەن هەڵوێستەکانتان لەسنوری سلێمانی و دەڤەری سەوز. ئێمە تەپڵی ئاژاوە و پشێوی ناکوتین ،،، بەڵکو داوای سادەترین مافەکان و یەکسانی و دادپەروەری و حوکمڕانیەکی باشتر و تەندروست تر دەکەین. داوا دەکەین لەژێر چەتری قەوارەی هەرێمی کوردستان هەمووان پێکەوە بە ئازادی و ئاشتی و یەکسانی بژین ،، نەک کلکی تەورەکە لە خۆمان بێ و دەسەڵات کە هەڵقوڵاوی کۆمەڵگان و ئەوانیش هاوزمانی ئێمەن چینایەتیەکی زەقیان دروست کردبێ و چینی سەرەوە و دەسەڵات زوڵم لە میلەت و چینی خوارەوەی چەوساوە و ماف خورا بکات. ئێمە دەخوازین یەک دەست بین بەرامبەر نەیار و دوژمنەکانی ئەم گەلە نەک پەنجەکانی دەست یەکتر بشکێنن ،، یەکتر شکاندن مەبەستمان لە ستەمی ناڕەوای چینی دەست ڕۆ و حوکمڕانی کوردیە دەرهەق بەچینه ماندووە قوربانی دەرەکە خوارەوە کە ئەوان خاوەنی ڕاستەقینەی خەباتی شاخ و ڕۆژە سەختەکانی پارێزگاری لەخاکن و بەجۆرێک کەم بنەماڵە هەیە شەهیدێک ، بریندارێکی سەنگەر، ئەنفال ، گۆڕ بزرێکی نەبێ. ویژدانتان هەبێ ویژدانتان .

گەلەری