سەردێڕ:

بەرپرسانی یەکێتی لێدوانی دژبەیەک لەبارەی تەندروستی بەرپرسی هێزی کۆماندۆ دەدەن

AM:12:01:22/10/2022

6724 جار خوێندراوەتەوە

کاردانەوەکانی رووداوەکەی ١٩ی ئەم مانگە کە تیایدا ئەفسەرێکی هێزەکانی کۆماندۆ گیانیلەدەستدا وبرینداربوونی بەرپرسی هێزەکە و حەوت ئەندامی دیکەی کۆماندۆ بەردەوامە. هاوکات، بەرپرسانی یەکێتیش لێدوانی دژبەیەک سەبارەت بە تەندروستی بەرپرسی هێزی کۆماندۆ دەدەن.


هێشتا تەندروستی ئاکام عومەر بەرپرسی هێزەکانی کۆماندۆی سەر بە یەکێتی ناڕوونە و بەپێی زانیارییەکانیش چەند برینێک لە قۆڵ و مل و سەریدایە هەیە و تا ئێستاش چەند نەشتەرگەرییەکی بۆکراوە و لەژێر چاودێری چڕدایە و بێهۆشە.

میدیاى یەکێتی باس لە جێگیربوونی دۆخی تەندروستی ناوبراو دەکات و بەرپرسى هێزەکانی ٧٠ی یەکێتی دڵنیایدا لەبارەی باشبوونی تەندروستی ئاکام عومەرەوە رایگەیاند، رووداوی برینداربوونی بەرپرسەکەی کۆماندۆ تەقینەوە بووە پێویست بە لێکۆڵینەوە ناکات.

لەبەرامبەردا، مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبى سیاسی یەکێتی باسی لەوەکرد، تەندروستی بەرپرسی هێزەکانی کۆماندۆ باش نییە و هیوادارە بەرەوە باشی بڕوات.

چاودێران پێیانوایە ئەم لێدوانە دژبەیەکانەی بەرپرسانی یەكێتی لەسەر رووداوەکە و تەندروستی ئاکام عومەر ئاماژەیە بۆ ناڕوونی دۆسیەکە و دروستبوونی گومان لەسەر رووداوەکە.

ئەوەی گومانەکانی زیاترکردووە بەنهێنی هێشتنەوەی هەواڵی برینداربوونی بەرپرسی کۆماندۆیە تا دواتر هەواڵەکە بڵاوکرایەوە.

یەکێکی دیکەش لە گومانەکان بردنی هێزێکی زۆری کۆماندۆیە بۆ نەخۆشخانە لەکاتێکدا ئەو هێزانە پزیشک و تیمی تەندروستی نین.

بەپێی زانیارییەکان، لەکاتی گەڕانەوەی هێزەکانی کۆماندۆ بۆمبەکەیان پێدا تەقیوەتەوە نەک لەکاتی رۆشتنیان. هاوکات، چاوگێک رایگەیاند، گوماندەکرێت، بەرپرسی هێزەکانی کۆماندۆ پێش برینداربوونی بە هیلیکۆپتەر گوازرابێتەوە و لە شوێنی تەقینەوەکە نەمابێت، ئەوەی گومانەکانی زیاتر کردووە، بەتەنها برینداربوونی ئاکام عومەری بەرپرسی کۆماندۆیە بەسەختی و دەوترێت ناوبراو کراوەتە ئامانج بەو پێیەی ئەو کەسانەی لەگەڵیدابوون برینەکەیان سەخت نییە.

ئەم گومانانەش لەکاتێکدان لەماوەی رابردوودا چەندین بەرپرسی سەربازی و هەواڵگری پارتی و یەکێتی لە رووداوی نادیار و تەمومژاویدا گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری