سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بەهۆی رۆچوونی زەوی و لافاوەوە ژمارەی گیانلەدەستدانەکانی ڤەنزوێلا لە زیادبووندایە

AM:11:57:19/10/2022

25796 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەی گیانلەدەستدانەکانی لافاوەکەی ڤەنزوێلا بەرەو زیادبوون دەچێت و بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە سێ کەسی دیکە گیانیانلەدەستدا.


ماوەی دوو مانگە لافاو و زریانێکی بەهێز لە ڤەنزوێلا دەستیپێکردووە و بەهۆی بارانی زۆر و رۆجوونی زەوییەوە لەو وڵاتە ٥٤ کەس گیانیانلەدەستداوە.

لە نوێترین ئاماریشدا میدیاکانی ڤەنزوێلا گرتە ڤیدیۆییەکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە سێ کەس گیانیانلەدەستداوە.

لایخۆشیەوە نیکۆلاس مادورو سەرۆکی ڤەنزوێلا رایگەیاند، بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە لە باکوری ڤەنزوێلا زیانێکی زۆری ماددی و گیانی بەر هاوڵاتیان کەوتووەو تا ئێستا ٥٤ کەس بەهۆی زریانەکانەوە گیانیانلەدەستداوە و هەشت کەسی دیکەش بێسەروشوێنن، جگە لە ژمارەیەکی زۆر لە بریندار.

ساڵانە لافاو و بارانی بەهێز روو لە وڵاتی ڤەنزوێلا دەکات بەڵام زریانەکانی ئەمساڵی ڤەنزوێلا بەهێزترین زریانە کە لە ١٠ ساڵی رابردوودا لەو وڵاتە روویدابێت.













گەلەری