وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، هێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبای ئەمین- خۆرهەڵاتی بەغدا٢ بە بۆمبی چێنراو هێرشی کراوەتەسەر و زیان بە تاوەری ژمارە ٣٩ گەیشتووە.
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، هێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبای ئەمین-
خۆرهەڵاتی بەغدا٢ بە بۆمبی چێنراو هێرشی کراوەتەسەر و زیان بە تاوەری ژمارە ٣٩
گەیشتووە.
وەزارەتی کارەبای عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، تاوەری
گواستنەوەی وزەی کارەبای ناوچەی نەهرەوان لە باشوری خۆرهەڵاتی بەغدای پایتەخت بە
بۆمبی چێنرا و هێرشی کراوەتە سەر.
لەلایەکی دیکەوە ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە سکای نیوزی عەرەبی راگەیاند،
شێوازی هێرشکردنە سەر تاوەرکانی گواستنەوەی کارەبا گۆڕاناکرییان تێدا دەکرێت،
سەرەتا لە رێگەی بۆمبی چێنراوەوە هێرش دەکرایە سەریان، بەڵام لە ئێستادا
پەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە و تاوەرەکان خۆیان بۆمبڕێژ دەکرێن و هەندێجار
موشەکیان تێدەگرن.
ئەفسەرەکەی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشدا، لە نوێترین ئەو تاکتیکانەی
بەکاردەهێنرێن بۆ هێرش کردنە سەر تاوەرەکان لە رێگەی قەناسەوە تەلی تاوەرەکان بە
ئامانج دەگیرێن کە وەزی کارەبا دەگوازنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا
ئاماژەی بەوەدا، زیاتر لە ١٠٠ تاوەری گواستنەوەی کارەبا و ٥٠ هێڵی گواستنەوەی نەوت
هێرشیان کراوەتەسەر و زیانێکی زۆریان پێگەیاندوون.
كـ ، ئـ