سەردێڕ:

کارکردن لە شەقامی مام جەلال لە کۆیە لەلایەن تیمی جوڵانەوەی نەوەی نوێوە بەردەوامە

PM:12:59:08/10/2022

6792 جار خوێندراوەتەوە

کارکردن لە شەقامی مام جەلال لە کۆیە لەلایەن تیمی جوڵانەوەی نەوەی نوێوە بەردەوامە و لە سەرەتای ئەم مانگەشدا شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکە، بەڵێنی تەواوکردنی شەقامەکەی دا.


شەقامی مام جەلال لە کۆیە، ئەو شارەی جەلال تاڵەبانی سەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و یەکەم سەرۆککۆماری کوردی تێدا گەورەبوو، ماوەی چەند ساڵە تەواو نەکراوە و هاوڵاتیانی شارەکەش نارەزایەتییان هەیە لە تەواونەکردنی شەقامەکە.

هاوڵاتیان باس لەوەدەکەن، "شەقامەکە بە ناوی مام جەلال باوکی سەرۆکی ئێستای یەکێتییەوەیە، بەڵام نەوەی نوێ تەواوی دەکات."
هاوڵاتیانی قەزای کۆیە بە جرێک ناڕەزایەتی خۆیان دەردەبڕن بەرامبەر تەواونەکردنی رێگاکە، لاپەڕەیەکی فەرمییان لە فەیسبووک بە ناوی ئەو شەقامەوە داناوە و تیایدا ماوەی دوو ساڵە بە بەردەوامی رۆژانە وێنەیەکی ئەو شەقامە دادەنێن و باس لە تەواونەکردنی دەکەن.

بەپێی دەرخستەی حکومەت پڕۆژەی شەقامی مام جەلال لە کۆیە پێنج ملیۆن دۆلاری تێدەچێت و چەندین ساڵە نە پارێزگاری هەولێر و نە یەکێتی شەقامی مام جەلالیان لە کۆیە تەواونەکردووە.

لە ٣ی ئەم مانگەشدا و لە ساڵیادی مردنی مام جەلالدا شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاندبوو، شەقامی مام جەلال لە کۆیە تەواودەکەن.

No photo description available.
No photo description available.












گەلەری