باکۆ فەیسەڵ ئەو گەنجەیە کە بە بەردنی چوار هەزار و ٥٠٠ دەفتەر دۆلاری هاوڵاتیان تۆمەتبارە، لە بەرنامەی پەرلەمانی خەڵکی ئێن ئاڕ تی یەوە دەڵێت، هیچ پەیوەندییەکی بەو پارەیەوە نییە.
باکۆ فەیسەڵ باسی لەوەکرد، نازانێت بۆچی خەڵک ئەو تۆمەتبار دەکەن و ئەو تەنها وەک سەپۆرت "پشتگیریەک" هاوکاری خەڵکی کردووە لە گرفتی ئەکاونت و ئی مەیڵدا، ئەویش وەک هەر کەسێکی بەشدار لە کۆمپانیەکە وایە.
وتیشی، ئەویش بە
بڕێکی زۆر بەشداری کۆمپانیاکەی کردووە و زیتر لە ٦٠ بۆ ٧٠ دەفتەر دۆلاری خستووەتە
کۆمپانیاکەوە.
باسی لەوەشکرد،
پارەکە راستەوخۆ دەچێتە کۆمپانیا و ناچێتە لای ئەو، دەشڵێت، هیچ گەرەنتییەکی تێدا
نییە کاتێک پارە دەخەیتە ئەو کۆمپانیایەوە، ئەویش بەشدار بووە هیچ کەسێک گەرەنتی نەکردووە
و بۆ سودی خۆی چووەتە ئەو ئیشەوە، هەر کەسێکیش دەچێت بۆ سودی خۆی دەچێت.
ئەوەشی خستەڕوو،
کە هیچ کەسێک زۆری لێنەکراوە بۆچوونە ناو ئەو کۆمپانیایە و هیچ گەرەنتییەکیش نییە
بۆ گەرانەوەی ئەو پارەیە.
لە ماوەی
رابردوودا و لە مانگی تەمموزدا، کەسێکی دیکە بە دزینی ٤٥ ملیۆن دۆلار لە رێگای کۆمپانیای
تایبەت بە مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنییەوە تۆمەتبار کرا و لە ئێستاشدا ئەو کەسە
بۆ دەرەوەی وڵات هەڵهاتووە و ژمارەیەک هاوڵاتیش داوادەکەن حکومەت پارەکەیان بۆ بگەڕێنێتەوە.
باکۆ بەڕێوەبەری
بەشی ئاسیای کۆمپانیایPGI بووە
تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراوی ئەلکترۆنی، کۆمپانیاکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان و چەند
وڵاتێکی دیکەش کار دەکات، کە تیایدا بەمەبەستی بەدەستهێنانی سوود، هاوڵاتیان ئاڵۆگۆڕی
دراویان لە رێگای ئەم کۆمپانیایەوە کردووە، کە دواتر باکۆ بە بردنی ئەو بڕە
پارەیەی هاوڵاتیان تۆمەتبار کرا.
لەوبارەیەشەوە، زیانلێکەوتوویەک
بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رێگای کۆمپانیایەکەوە کەوتوەتە نێو مامەڵەی دراوی ئەلیکترۆنییەوە
و ٣٢٧ هەزار دۆلاری لێ وەرگیراوە و خاوەنی کۆمپانیاکەش پێی وتووە، لە ماوەی شەش مانگدا
پارەکەی بۆ دوو هێندە بەرز دەبێتەوە، بەڵام نەک دوو هێندەی نەدیوە بەڵکو ئەو پارەیەشی
رادەستی کۆمپانیاکەی کردووە لەدەستی رۆشتووە.