شاندی باڵای ماڤی مرۆڤی هەرێم بە سەرۆکایەتی سەرۆکی دەستەکە بەبێ بوونی هۆکار لەلایەن ئیدارەی چاکسزای گەورانی هەولێرەوە رێگریان لێکرا کە سەردانی ئەو کەسانە بکەن سزای لە سێدارە دانیان بۆ دەرچووە. هاوکات، سەرۆکی شاندەکەش دەڵێت، "بە مەبەستی بە دواداچوونی کەیسەکانیان نیازمانبووە سەردانیان بکەین."
مونا یاقو سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوای ئەوەی لە ١٩ی مانگی ئەیلولەوە بە نوسراوی فەرمی مۆڵەتیان وەرگرتووە بۆ سەردانکردنی چاکسازی گەورانی هەولێر و لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیشەوە بەرێوبەری چاکسزای گەورانی هەولێر ئاگادارکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئیدارەی
چاکسازی گەورانی هەولێر رێگری لێکرا سەردانی
ئەو کەسانە بکات کە سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە.
دەشڵێت، "دوای ئەوەی رێگریمان لێکرا بەرێوبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر
وەڵامی تەلەفۆنەکانیشی نەداینەوە."
ئەوەشی خستەڕوو، پرۆسەیەکیان لە دەستەی مافی مرۆڤەوە دامەزراندووە تاوەکو سەردانی ئەو کەسانە بکەن کە سزای لە سێدارەدانیان
بۆ دەرچووە وردەکاری کەیسەکانیان لەبەر چاو بگیرێت و پاشان رای دەستەی مافی مرۆڤ بۆ
دەستەی دادوەری لە دادگاکانی هەرێم بخرێتە ڕوو.
دەشڵێت، سەردانکردنی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم بۆ چاکسازی گەورانی هەولێر بە
مەبەستی پەرە دان بە پڕۆسە نوێیەکەی دەستەی مافی مرۆڤ و بەدواداچوون بوو بۆ کەیسی
ئەو کەسانەی سزای سێدارەدانیان بۆ دەرچووە، بەڵام ئیدارەی چاکسازیی هەولێر بەبێ
بوونی هیچ هۆکارێک رێگری لە شاندی باڵای دەستەی مافی مرۆڤ کرد.
باسی لەوەشکرد، ئەوان لە پڕۆسەی چاودێری کردنی کەیسەکانی سزای لە سێدارەدان
بەردەوام دەبن و دەکەوێتە سەر ئەوەی تا چ ئاستێک خەڵک و لایەنە پەیوەندی دارەکان
هاوکاریان دەبن.
وتیشی، ئەم پرۆسەیە ئەرکێکی ئەخلاقییە لەسەر دەستەی مافی مرۆڤ پێش ئەوەی ببێتە
ئەرکێکی یاسایی.