سەردێڕ:

سبەینێ پوتین چ بڕیارێک دەدات؟

PM:05:16:29/09/2022

16520 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاند، سبەینێ لە کرملین رێورەسمی واژۆکردن لەبارەی پەیوەستبوونی ناوچە نوێیەکان بە روسیا بەڕێوەدەچێت و سەرۆکی روسیا وتارێکی گشتگیر پێشکەش دەکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، دیمیتری پێسکۆڤ وتە بێژی کۆشکی کرملین لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە مۆسکۆی پایتەخت رایگەیاند، لە رێورەسمێکدا کە سبەینێ بەڕێوەدەچێت واژۆکردن لەبارەی پەیوەستبوونی ناوچە نوێیەکان بە روسیا بەڕێوەدەچێت و ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا وتارێکی گشتگیر پێشکەش دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، سبەینێ کاتژمێر ١٥:٠٠ رێورەسمی واژۆکردنەکە لە کرملین سەبارەت بە پەیوەستبوونی ناوچە نوێیەکان بە روسیا بەڕێوەدەچێت.

هاوکات، ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەکاری بۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان پوتین و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٣ی ٩ی ٢٠٢٢ لە ناوچەکانی لۆهانسک و دۆنتێسک و خیرسۆن و زاپۆریژیای ئۆکرانیا روسیادایە، ریفراندۆمی دەستیپێکرد ئەوەش بۆ چوونە سەر وڵاتی روسیا.

دانیشتوانی ئەو ناوچانەش لەنێوان پێنج ملیۆن بۆ شەش ملیۆن کەسە و دەکاتە نزیکەی لەسەدا ١٥ی کۆی دانیشتوانی ئۆکرانیا.

لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمەکە راوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا رایگەیاند، هەزاران دانیشتوی ئەو ناوچانە شوێنەکانیان بەجێهێشتووە بۆیە دەرەنجامەکانی ریفراندۆم ساختە دەبێت وەک چۆن لە دوورگەی قرم هەشت ساڵ لەمەوبەر هەمان شت رویدایەوە.













گەلەری