سەردێڕ:

ژنان یان پیاوان.. کامیان یادەوەرییان باشترە؟

PM:03:33:29/09/2022

4912 جار خوێندراوەتەوە

زانست سەلماندوویەتی کە ژنان لەڕاستیدا توانای لەبەرکردنی دەمووچاوی خەڵکەکان و شوێنەکان هەیە و یادەوریان باشترە.


بەگوێرەی هەواڵێک کە ماڵپەڕی برایتسایدی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لە توێژینەویەکدا ئاشکراکراوە ژنان یادەوریان باشترە لە پیاوان، بەم جۆرە:

جیاوازی رەگەز کار لە توانای مێشکیان دەکات:

دەروناسەکان دەریانخستووە کە بیرهێنانەوەی شتەکان لای پیاو و ژن جیاوازە.

ژنان باشترن لە بیرهێنانەو ئەمەش یارمەتیان دەدات بتوانن خەلک، شوێن،شتەکان و گفتوگۆکانیان بیربمێنێت.

ژنان بۆ وشە باشترن:

توێژەرەوان لە پەیمانگای کارۆلینسکا داتای ٦١٧ توێژینەوەیان شیکردەوە لەنێوان ساڵەکانی ١٩٧٣ بۆ ٢٠١٣ ، زیاتر ١.٢ ملیۆن خەڵک بەشداریان تێدا کردووە، هاتنە سەر ئەو رایەیی توانای مێشکیان باشترە بۆ بیرهێنانانەوەی زانیاریەکانی قسە کردن.

ئافرەتان لەگەڵ وشە، تێکستەکان،گفتوگۆکان و فیلمەکاندا باشترن. بەئاسانی شتەکان دەدۆزنەوە کە پێشتر دانراوە و ون بووە.

هەموو گفتوگۆیەکیان بەبیردێتەوە:

توێژەرەوان لە زانکۆی کۆرنێل بۆ ژینگەزانی توێژینەوەیەکان بڵاوکردەوە، سێ نامەیان بۆ سێ کەس نارد کە بتوانن بە ٣٠ خولەک ژیانیان باس بکەن، ژنەکان باشتر توانیان باسی ژیانی خۆیان بکەن و وردەکاری زیاتر باس بکەن بەراورد بە پیاوەکان.

پیاوان لە ئاڕاستەدا باشترن:

پیاوانیش توانایی خۆیان هەیە، توێژەرەوان بۆیان دەرکەوت پیاوان لە بیرهێنانەوەی زانیاریەکانی کە تایبەتە بە ئاراستە باشترن و دەتوانن لە چواردەوریان فێرببن و بەبیری خۆیانی بهێنەوە و شوێنەکان بەئاسانی بدۆزنەوە.
ر.ئ













گەلەری