AM:09:05:29/09/2022
2896 جار خوێندراوەتەوە
پژمین کاردانەوەی جەستەمانە، لەوانەیە بەهۆی هەر ماددەیەکی وروژێنەرەوە بێت کە دەچێتە جەستەوە جا تۆز بێت یان گەردیلە یان کە تووشی هەڵامەت دەبێت، لە کاتی خەوتندا بەتەواوی مەحاڵە، بەڵام ئەوە بۆچی دەگەڕێتەوە؟
بەپێی ماڵپەڕی "ئەل وەتەن"، ئەگەر شەوێک خەوتیت و تووشی سەرما بوویت و لوتیشت پڕبووبوو، ئەوا هەرگیز ناپژمیت.
سەرچاوەکە هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کاتێک دەخەویت مێشک ناهێڵێت کاردانەوە لەناکاو و پەرچەکردارەکان لەجەستەتدا رووبدەن، وەک پژمین و کۆکە،( دەتوانیت ئەوانە ئەنجام بدەیت ئەگەر لە قۆناغی سەرەتایی خەوەکەتدا بوویت، بەڵام ئەگەر چوویتە خەوێکی قوڵەوە ناتوانیت بپژمیت و بکۆکیت.)
هەروەها بەپێی ئەوەی سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، ئەگەر پێویستی کرد بپژمیت یان بکۆکیت، ئەوا جەستەت خەبەرت دەکاتەوە، بۆیە لەشەوە ساردەکاندا بەهۆی نەخۆشییەوە ناتوانیت بەقووڵی بخەویت و زۆربەی کاتەکان دوو بۆ سێجار خەبەرت دەبێتەوە.
ر.ئ