سەردێڕ:

بۆردومانەکانی کۆیە پێنج شەهید و نزیکی ٤٠ بینداری لێکەوتووەتەوە

AM:11:27:28/09/2022

19424 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی ئەمڕۆ سنوری کۆیە بۆردومانکرا، چاوگێکی تەندروستی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا پێنج شەهید و نزیکی ٤٠ بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.


بۆردومانەکان بۆ بارەگاکانی حزبەکانی دیموکرات و کۆمەڵەی کوردستان بووە و بەدەر لە کەمپەکانی ئەو دوو حزبە، بۆردومانی گوندەکان و شوێنی نیشتەجێبوون و قوتابخانەش کراوە.

چاوگێکی تەندروستی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا پێنج شەهید و نزیکی ٤٠ بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیەش باس لەوەدەکەن، بپردوومانەکە تەنها بۆسەر کەمپەکان نەبووە و بەڵکو قوتابخانە و شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانیشی گرتووەتەوە. 
باس لەوەشدەکەن، ئەوان ناوچەکانیان چۆڵدەکەن و منداڵەکانیان لە قوتابخانە بوون و زیانیان بەرکەوتووە و تەنانەت سەرچاوەی ئاوخواردنەوەشیان بۆردوومانکراوە. 
 














گەلەری