ئەو کەیسانەی دادگای فیدڕاڵی عێراق تێیدا بڕیار لەسەر بەرپرس و ئەندام پەرلەمان و تۆمەتباران بە گەندەڵی لە دارایی و بەرێوەبردن دەدات زیادیکردووە، بەڵام زۆربەی ئەو دادگاییکردنانە بەبێ ئامادەبوونی تۆمەتبارەکە بەرێوەدەچێت ئەمەش هۆکاری هەڵهاتنی بەردەوامی تۆمەتبارانە.
دەستەی دەستپاکی عێراق بەردەوام رایدەگەیەنێت، بەرپرسان و ئەندامانی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگا و ئەندام پەرلەمانەکان بانگهێشتی دادگا دەکات، بەڵام دادگایی کردن بەبێ ئامادەبوونی ئەو بەرپرسانە زاڵبووە بەسەر هەڵوێستەکانی دەستەی دەستپاکی لە روو بەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا.
سەرژمێرییە فەرمیەکان ئەوە دەخەنە ڕوو، دادگاکانی
عێراق لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ ٧٣١ فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکردووە و تەنها
٣٩٦یان جێبەجێکراوە لە ناو ئەو کەیسانەشدا هەشت کەسیان سەر بە وەزارەتەکانن و ٥٣یان
خاوەن پلەی تایبەتن و دووانی دیکەیان بەرێوبەری گشتی فەرمانگاکانن.
دەستەی دەستپاکیش دەڵێت، لە ناو کەیسەکاندا ٣٩ کەیس
تایبەتە بە وەزیرەکان و ٢٤١ ی دیکەیان تایبەتە بە خاوەن پلە تایبەتەکان و بەرێوبەرە
گشتییەکان.
ئەمیر دەعمی
شیکەرەوەی سیاسی و یاسایی لە وەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی دادگاکانی عێراق پەنا دەبەن
بەر بڕیاری دادگاییکردن بەبێ ئامادەبوونی تۆمەتباری ناو کەیسەکان، دەڵێت، بڕیاری
دادگایی کردن بەبێ ئامادەبوونی تۆمەتبار چەندین بڕیاری سزای دیکە بەدوای خۆیدا دەهێنێت
کەبریتین لە:
•١-بڕیاری دادگایی کردن بەبێ ئامادە بوونی تۆمەتبار
کاتێک دەدرێت، تۆمەتبارەکە بەهۆی چەند هۆکارێکی جیاوازەوە دەستگیر نەکرابێت سەرەڕای
دەرچوونی بڕیاری دەسگیرکردنی لەلایەن داوکاری گشتییەوە.
٢- سزاکان بە هەڵپەسێراوی دەمێننەوە تاوەکو تۆمەتبار
دوای بڕیاری سزادانەکەی ئامادە دەبێت.
٣- فەرامۆش کردنی بەرپرسانی پێشوو دوای وادەی تەواوبوونی
پۆستەکەیان، سەرەڕای ئەو سەرپێچیانە ئەنجامی دەدەن و سەرەڕای ئەوەی هیچ جێگای قبوڵ
نییە، بەڵام عێراق وا راهاتووە.
٤- لە سەرەتاوە ئەم دۆخە ئاماژەیە بۆ بوونی کێشە
لە دادگاکاندا، بەهامان شێوە ئاماژەیە بۆ بوونی کێشە لە بڕیارەکانی دادگا کە زۆر
جار بڕیاری کۆتایی دوادەخرێت.
٥- دەبێت رێکاری خێرا لەگەڵ تۆمەتباران بە گەندەڵی
بگیرێتە بەر گرنگی بەوە نەدرێت کە لە پۆستەکەیدا ماوە یاخود لە وڵاتدایە یان لە دەرەوەی
وڵاتە ئەمەش لە پێناو سەپاندنی دادپەروەریی.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە هەفتەی رابردوو دەستەی دەستپاکی
عێراق بڕیاری دادگاییکردن بە بێ ئامادە بوونی تۆمەتبار بۆ چەند بەپرسێکی وەزارەتی
دارایی و تەندروستی بە تۆمەتی سەرپێچی فەرمانبەری راگەیاند.