AM:10:43:16/09/2022
12252 جار خوێندراوەتەوە
کوڕێک کە توشی حاڵەتی وەستانی دەماغ بووبوو، دوای مانەوەی لە دۆخی بێ ئاگاییدا، پزیشکان بە راوێژکردن بە خێزانەکەی بڕیاریاندا بە بەخشینی ئەندامەکانی جەستەی بەو نەخۆشانەی کە لە دۆخی مەترسیداردان و پێویستییان پێی هەیە و لەو رێگەیەوە توانیان ژیانی پێنج کەس لە مردن رزگار بکەن.
شاری مەلیک عەبدوڵای پزیشکی لە سعودیە لە رێگەی تویتەری فەرمی خۆییەوە بڵاویکردەوە، حاڵەتێکی پزیشکی کە پێیدەوتریت "مردنی دەماغ" کە توشی کوڕێکی سعودی بووبوو، دوای ئەوەی بە راوێژ لەگەڵ خێزانەکەیدا بڕیاریاندا لەدوای مردنی ئەندامەکانی جەستەی ببەخشن بەو نەخۆشانەی پێویستییان پێی هەیە، توانیان ژیانی پێنج کەس رزگار بکەن.
عەبدولوەهاب نوح کە پزیشکی
سەرپرشتیاری نەشتەرگەرییەکە بووە رایگەیاند، هەردوو گورچیلە و دڵ و جگەری و سییەکانی
ئەو کەسە گواستراوەتەوە و بۆ چەند نەخۆشێک کە زۆرترین پێویستیان پێی هەبووە و
خێزانەکانیان لە گەڕانەوەیان بۆ ژیان بێ هیوا ببوون.
سەنتەری چاندنی ئەندامەکانی
جەستە لە سعودییە بڵاویکردەوە، پزیشکەکانی نەخۆشخانەکە لە رێگەی زنجیرە نەشتەرگەرییکەوە
هەستان بە چاندنی گورچیلەی راستی بۆ کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ و چاندنی دڵی بۆ کچێکی ١٠
ساڵان و چاندنی گورچیلەی چەپ بۆ نەخۆشێکی تەمەن ٣٨ ساڵ و چاندنی جگەری بۆ ژنێکی تەمەن
٦٠ ساڵ و سییەکانی بۆ کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ.
وەستانی دەماغ یاخود
لەکارکەوتنی دەماغ بریتییە لە وەستانی تەواوەتی دەماغ لە کارکردن و مانەوەی جەستە
بە زیندوویی کە دەکرێت بۆ ماوەی چەندین ساڵ کەسەکە لەو دۆخەدا بمێنێتەوە، تا ئێستا هیچ
چارەسەرێک بۆ حاڵەتەکە نەدۆزراوەتەوە.