سەردێڕ:

بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی پەنجاعەلی لە کەرکوک گردبوونەوە

PM:01:28:21/08/2021

2584 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی پەنجاعەلی لە شاری کەرکوک دژی کۆمپانیایەکی نەوت گردبوونەوە، ئەوەیش بەھۆی بۆنێکی ناخۆشی غاز كه‌ به‌ ھەموو شارەکەدا بڵاوبووەتەوە.


بەشێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە رایانگەیاند، ماوەیەکە بۆنێکی ناخۆشی غاز لە کێڵەگەیەکی نەوت لە شاری کەرکوک بڵاوبووەتەوە کە دانیشتووانی شارەکەی ھەراسان کردووە و بەتایبەتیش کاریگەریی لەسەر تەندورستیی ئەو کەسانەش دروستکردووە کە نەخۆشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یان ھەیە.

بەشداربووانی گردبوونەوەکە داوایان لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، کە کێشەی بڵاوبوونەوەی ئەو بۆنە ناخۆشەی غازیان بۆ چارەسەربکەن.

لای خۆشییەوە، ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکد ئاماژەی بەوەداوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون بۆ سەرچاوەی ئەو بۆنە ناخۆشەی غاز ده‌كه‌ن کە لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری کەرکوک بڵاوبووەتەوە.













گەلەری