پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان لە پەیامێکدا رایگەیاند، دیالۆگ و برایەتی دوو رێگای سەرەکین بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی عێراق.
لەمیانی ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەعێراقدا ڕوویدا و توندوتیژی لێکەوتەوە و دەشڵێت، "نزا بۆ گەلی عێراق دەکەین."
ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتووگۆ کردن و دانوستان و پاراستنی برایەتی پێویستییەکی
سەرەکییە بۆ رووبەڕووبونەوە و تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی لە عێراقدا هەیە
و گەشتن بە ئامانجی خوازراوی گەل.
پاپا فرانسیس کەسایەتییەکی
ئاینی مەسیحی کاسۆلیکی ئەرجەنتیننیە و یەکەمین کەسایەتی ڤاتیکانە کە بەرەگەز لاتینی
بێت لە ١٣ی ئازاری ساڵی ٢٠١٣ لە مەراسیمێکی کاسۆلیکی جیهانی وەک پاپای ڤاتیکان هەڵبژێردرا و چووە جێگەی پاپا بندیکتۆسی شانزەیەم.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە
دوو رۆژی رابردوودا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر کشانەوەی لە کاروباری سیاسی عێراق
بە گشتی راگەیاند و لایەنگرانی رەوەتەکەش بۆ دەڕبڕینی ناڕەزایی خۆیان رژانە سەر
شەقامەکان لە ناوچەی سەوزی بەغدا و لە ئەنجامدا بەهۆی پێکدادنی نێوان هێزە ئەمنیەکان
و لایەنگرانی سەدر زیاتر لە ٣٠ کەس کوژران و نزیکی ٥٠٠ کەسیش برینداربوون.