کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەرێم رایگەیاند، نیگەرانن لە دەستگیرکردنەکانی ئەم چەند رۆژەی رابردوو لە رۆژنامەنوسان و لایەنگرانی سیاسی و نوێنەرانی هەڵبژێردراو لە سەرتاسەری هەرێم. دەشڵێت، "بێ بوونی ئازادی رادەربڕین و خۆپیشاندان ژیانی فرەیی سیاسی و دیموکراسی بوونیان نیە".
ئەمڕۆ یەکشەممە، کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەرێم لەبارەی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکی هەرێم و دەستگیرکردنی ژمارەیەک پەرلەمانتار و خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی و پارتییەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەبەدراوە،
نیگەرانن لە دەستگیرکردنەکانی ئەم چەند رۆژەی رابردوو لە رۆژنامەنوسان و لایەنگرانی
سیاسی و نوێنەرانی هەڵبژێردراو لەسەرتاسەری هەرێم.
دەشڵێت، ئەوە وەبیردەهێنێتەوە،
کە ئازادییەکانی رادەربڕین و خۆپیشاندان و زانیاری مافی سەرەتایی هاوڵاتیانن و
بەبێ ئەمانە ژیانی فرەیی سیاسی و دیموکراسی بوونیان نیە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا رەچاوی ئازادکردنی دەستگیراوەکان دەکات و بەنگەشەی
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە ئازادییە گشتییەکان لەبەرچاو بگرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە هەر
ئەمڕۆ، باڵیۆزخانەی هۆڵەندا لە عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، نیگەرانن لە دەستگیرکردنی
ئەندام پەرلەمان و رۆژنامەنوس و چالاکوانانی سیاسی.
ئاماژەی بەوەشداوە،
"داوا لەهەموو لایەک دەکەین بە تەواوەتی رێزی مافی ئازادی رادەربڕین بگرن".
دەشڵێت، گردبوونەوە و خۆپیشاندانی
ئاشتییانە مافی هەموو لایەکە و دەبێت رێزی بگیرێت.
هەر ئەمڕۆ، کونسوڵگەری گشتی
کەنەدا لە هەرێم رایگەیاند، هەست بەنیگەرانی دەکەن لە دەستگیرکردنی ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن
و چالاکوانانی سیاسی و رۆژنامەنوسان لە هەرێم.
هەروەها، کونسوڵگەری ئەڵمانیا
لە هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، هەست بەنیگەرانی دەکەن بەرامبەر دەستگیرکردنی
ئەندام پەرلەمانەکان و رۆژنامەنوسان و چالاکوانەسیسییەکان لەسەرتاسەری هەرێمدا.
باسی لەوەشکردووە، ئازادی
رادەربڕین بابەتێکی یەکلایی کەرەوەیە لە پرۆسەی سیاسیدا، هەربۆیە داوا لەهەموو لایەکدەکەن
دۆخەکە زیاتر ئاڵۆزتر نەکەن.
هاوکات، جەیمی هامیل جێگری
کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێم لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەوان زۆر نیگەرانن لە دەستگیرکردنی
ئەندامانی پەرلەمان و رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی سیاسی کە دوێنێ لە خۆیشاندانەکاندا
لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکران.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئازادی
رادەربڕینی دامەزراوە میدیاییەکان بەشێکی گرنگی پڕۆسەی دیموکراسییە.
دوێنێ شەممە، کاتژمێر ٥ی ئێوارە
لەسەر داوای شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوی نوێ خۆپیشاندانی سەرتاسەری
لە هەرێم دەستی پێکرد و لەبەرامبەردا یەکێتی و پارتی شار و شارۆچکەکانی هەرێمیان
کردە سەربازگە و هێزێکی زۆری ئەمنییان بڵاوکردەوە و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و هەرێم کە خاوەنی پارێزبەندی یاسایین دەستگیرکران،
جگە لە دەستگیرکردنی چەندین ئەندامی ئەنجومەنی باڵا و وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
و سەدان خۆبەخشی جوڵانەوەکە و چەندین رۆژنامەنوس و کامێرەمان و زیاتر لە ٦٠٠ کەس.
لەلایەن خۆیەوە سەنتەری میترۆ
بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنوسان لە نوێترین ئاماریدا ئاشکرای کرد، زیاتر لە ٧٠
پێشلکاری بەرامبەر ٥٣ رۆژنامەنوس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجامدراوە.