سەردێڕ:

وەزارەتی پەروەردە یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێمی راگەیاند

PM:08:32:28/07/2022

29052 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم راگەیاند، لەبەشی زانستی لە پەروەردەی ناوەندی هەولێر لە سیستمی خوێندنی کوردی و لە ئامادەیی حکومی"بڵند کەمال حەمەد" و لە پارێزگای سلێمانی خوێندکار "باوان عەزیز محەمەد عەبدوڵا"لە ئامادەیی شەهید جەبار و "محەمەد عەلی عوسمان محەمەد" لە ئامادەیی کۆلێجی سەڵاحەدینی ئەیوبی کوڕان لەسەرجەم وانەکان ١٠٠یان بەدەستهێناوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەبەشی زانستی لە پەروەردەی ناوەندی هەولێر لە سیستمی خوێندنی کوردی و لە ئامادەیی حکومی"بڵند کەمال حەمەد" و لە پارێزگای سلێمانی خوێندکار "باوان عەزیز محەمەد عەبدوڵا"لە ئامادەیی شەهید جەبار و "محەمەد عەلی عوسمان محەمەد" لە ئامادەیی کۆلێجی سەڵاحەدینی ئەیوبی کوڕان لەسەرجەم وانەکان ١٠٠یان بەدەستهێناوە.

ئاماژەی بەوەشدا، خوێندکار "شانێل شامل حەمدان " لە بەشی وێژەیی یەکەمی کوردستان بووە و لە ئامادەیی ئازادی کوڕان لە پارێزگای هەولێر کە کۆنمرەی ١٠٠ بووە.

وتیشی لەسەر ئاستی پیشەیی خویندکاری یەکەم لە پارێزگای هەولێر لە ئامادەیی بازرگانی هەولێری کچان بەناوی "کەوسەر مەغدید عەبدوڵا عومەر" لە سیستمی خوێندنی کوردی، لە ئامادەییە پیشەییەکان لەسەر ئاستی هەرێم لە پارێزگای هەولێرە لە ئامادەیی کشتوکاڵی هەولێر ناوی "مەهدی ستار عومەر مەحەمەد" لە سیستمی خوێندنی کوردی.

لەسەر ئاستی ئامادەییەکانی خوێندنی پیشەیی، خوێندکاری یەکەم لە هەرێمی کوردستان لە پارێزگای سلێمانییە لە پەروەردەی رۆژئاوا بەناوی "پێدرا ئاکۆ کەریم مەعروف" لە سیستمی خوێندنی کوردی. لەسەر ئاستی ئامادەیی پیشەسازی زانستی لە هەرێمی کوردستان خوێندکار "رامیار ئارام ئەحمەد شەریف" لە پارێزگای سلێمانی لە پەروەردەی رۆژئاوا یەکەمی هەرێمە لە سیستمی خوێندنی کوردی.

خوێندکاری یەکەم لەسەر ئاستی هەرێم لە خوێندنی ئیسلامی لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانە بە ناوی "گلارا ئاکۆ کەریم رۆستەم".

خوێندکار "سۆما هۆشیار محەمەد محەمەد" لە ئامادەیی ئاسۆس لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پشدەر پلەی دووەمی لەسەر ئاستی هەرێم بەدەستهێناوە.

 

"حسێن بەختیار" لە قەزای ئاکرێ یەکەمی پارێزکای دهۆکە و دووەمی هەرێمی کوردستانە.

 

هەروەها، "هیبا کامەران ئەحمەد" لەسەر ئاستی هەرێم پلەی دووەمی بەدەستهێناوە لە قوتابخانەی نیلۆفەری کچان.

"سەناریا کەمال" خوێندکاریکی نابینایە لە سەیدسادق پلەى سێیەمی لەسەر ئاستی هەرێمی بەدەستهێناوە لەبەشی وێژەیی. 

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا، زیاتر لە ١٠٧ هەزار خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەییان کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، تاقیکردنەوە گشتییەکان هەندێ گۆڕانکارییان تێداکرابوو وەک دانانی کۆد بۆ پرسیارەکان بەمەستی دزە پێنەکردنی پرسیارەکان.

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکرد، حاڵەتی گزی کردن بەڕێژەی ١٠٠٪ ئەمساڵ کەمیکردووەتەوە.

وتیشی، لیژنەی باڵای ئەزموونەکان وەڵامی نمونەیی و دروستی پرسیارەکانی بڵاوکردووەتەوە.

دەشڵێت، هەر خوێندکارێک یان ئەندامێکی لیژنەی سەرپرشتیکردنی تاقیکردنەوەکان مۆبالییان بردبێتە ژوور و هۆڵی تاقیکردنەوەکان دەستنیشان کراوە و رێکار لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهەر مەبەستێک وێنەی هەر پرسیارێک گیرابێت، تەنانەت لەدوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانیش دەستنیشان کراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتە بەر.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم سەرەڕای ئەوەی ئه‌نجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی رادەگەیەنێت، ناوی یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێم و پارێزگاكان له‌ ئاماده‌یی زانستی و وێژه‌یی و خوێندنی ئیسلامی و پیشه‌ییش راده‌گه‌یه‌نێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٧ی ٦ی ٢٠٢٢، تاقیکردنەوەی خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و رۆژی ٢٥ی ٧ی ٢٠٢٢ کۆتاییهات.

لە سنووری پارێزگای هەولێر ٤٢ هەزار و ١١٢ خوێندکار، لە دهۆک ٢٩ هەزار و ٨٤٥ خوێندکار، لە سلێمانی ٢٨ هەزار و ٧٢٨ خوێندکار و لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەش هەزار و ٧٢٩ خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵی پۆلی ١٢یان کرد.














گەلەری