بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە كێڵگەی كۆرمۆڕ بەردەوامە.
ئەمڕۆ هەینی، پاش ئەوەی بۆ دووەمجار هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر؛ لە راگەیەندراوێکدا بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە كێڵگەی كۆرمۆڕ بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشدا، "شاندێكی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
لەسەر فەرمانی وەزیری سامانە سروشتیەكان بەسەرپەرشتی ئەحمەد موفتی بریكاری وەزارەتی
سامانە سروشتیەكان گەیشتنە كێڵگەی كۆرمۆڕ و لەگەڵ بەرپرسانی كۆمپانیای دانە غاز كۆبووە و
لەنزیكەوە لەزیانەكانی هێرشە موشەكەكە بۆ سەر كێڵگەكەیان كۆڵییەوە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێرشەكە زیانی گیانی نەبووە
و بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە كێڵگەكە بەردەوامە و كۆنترۆڵی زیانە ماددییەكان
كراوە، هەناردەكردنی گازیش بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاساییە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەم هێرشەی ئەمڕۆی سەر دانەغاز کە بە دووجاری جیاواز بوو لە یەک کاتژمێردا، دووەم هێرش بووە بکرێتە سەر کێڵگەکە تەنها لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا و هێشتا نازانرێت سەرچاوەی هێرشەکان کوێن و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.