جێگیری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، سروشتی کۆلێرا وایه به‌هۆی پیسبوونی سه‌رچاوه‌ی ئاو و خواردنه‌وه‌وەیە و پزیشکەکانیش ئاماژەبەوەدەدەن بڵاوبوونەوەشی بەو شێوە زۆرە گومان لە پیسبوونی ئاو دەکرێت. لەبەرامبەردا بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانیش دەڵێت، " دڵنیایی دەدەم ئاوی سەرەکی ماڵان پاکە".
لە دوو لێدوانی جیاوزدا بۆ دەنگی ئەمریکا، هەریەک لە هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لێدوانی جیاواز کەبارەی سەرچاوەی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لە سلێمانی دەکەن.
هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری
گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، سروشتی کۆلێرا وایه به‌هۆی پیسبوونی سه‌رچاوه‌ی
ئاو و خواردنه‌وه‌وەیە، له‌و دوو هۆکاره زیاتر نییه.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
"کۆلێرا وه‌کو کۆرۆنا نییه پێشینه‌یه‌کی باشمان هه‌یه له‌سه‌ر کۆلێرا ده‌توانین
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین".
دەشڵێت، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه
پاڵپشتی ماددی حکومه‌ته به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر هاوکاری بکرێن و ئه‌وه‌ی که پێویسته
بتوانن دابینی بکه‌ن له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی
داراییه‌وه ده‌ستکراوه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌رچی پێداویستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه
دابینی بکه‌ن، ئەوا به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانن
به شێوه‌یه‌کی زۆرباش کۆنترۆڵی بارودۆخه‌که بکه‌ن.
لەبارەی دۆخی تەندروستی
شاری سلێمانیشەوە، هێرش سەلیم وتی، له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا بارودۆخی توشبوون به
سکچون و رشانه‌وه له‌سنوری پارێزگای سلێمانی زۆر زیادی کردووه و ئاماره‌کان له‌به‌رزیدان،
هەرچەندە دوو رۆژە رێژەی داخڵ بوون بەراورد بە رۆرژانی پێشوو کەمی کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، "ئه‌و
هێڵانه‌ی که ئاو ده‌گوێزێته‌وه له چه‌ند شوێنێک بۆرییه‌کان به‌که‌ڵک نه‌ماون و
نزیکه له‌ئاوی ئاوه‌ڕۆ، هیوادارم حکومه‌ت یان لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و پارێزگای
سلێمانی به‌زوویی بێنه‌سه‌ر خه‌ت به‌تایبه‌تی بۆ ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌وه‌ی که
وتم سه‌رچاوه‌کانی ئاو سلێمانی به‌و هۆکارانه ده‌گوێزرێته‌وه، به‌شێکی تێکه‌ڵاوی
ئاوی تر ده‌بێت و ئاوه‌ڕۆکان ده‌بنه هۆکاری نه‌خۆشیه‌که که پێویست ده‌کات ئێمه
سه‌رچاوه‌کان ته‌واو ده‌ست نیشان بکه‌ین".
لەبارەی خواردنی دەرەوە و
سەوزەشەوە، چیگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی وتی، کۆنترۆڵکردنی بازاڕ و خواردنی
سه‌رکراوه و خواردنی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌کان و له‌و خواردنانه‌ی که سه‌وزه‌ی زۆر به‌کاردێت
به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ چاودێریه‌کی ته‌ندروستی له‌سه‌ر بووبێت پێشتر یاخود نازانرێت ئایا
سه‌رچاوه‌ی ئه‌و سه‌وزانه له‌و کێڵگانه‌وه هاتووه که به‌ئاوی پاک ئاوده‌درێت یاخود
به‌ئاوی قورس ئاوده‌درێن ئه‌مانه‌ش ده‌بن به‌هۆکاری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که.
لەبەرامبەردا، سەربەست
عوسمان بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند،
"دڵنیایی دەدەم ئاوی سەرەکی ماڵان پاکە".
وتیشی، "ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا
ئاوی به‌لوعه‌ی سلێمانی پیسه ئێمه وێستگه‌كان داده‌خه‌ین و ئاو ده‌گرینه‌وه، من
خۆم له‌وه به‌دڵسۆزتر ده‌زانم كه بۆ هیچ شتێك له‌دنیادا روحی مناڵێكی كورد یان
خه‌ڵكی شاره‌كه‌م بگۆڕمه‌وە، بۆیە تا ئەم ساتە دڵنیایی دەدەمە هەمووان سەبارەت بە
پاکی ئاوی ڕەئیسی ماڵان، کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیەوە دابین دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشدا، چركه به‌چركه
كواڵێتی ئاوه‌كه ده‌نێرێت نه‌ك بۆ سلێمانی به‌ڵكو بۆ به‌غدادیش، حکومەتی ناوه‌ند
ئاگای له ئاوی سلێمانیه، به‌غداد ئاگاداری ئاوی سلێمانی كه ئاوه خاوه‌كه‌ی زێیه‌كه‌یه،.
بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی
ئاوی سلێمانی ئاشکرای کرد، "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی که ده‌ڵێن ئاوی خواردنه‌وه
کە له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانیه‌وه دابین ده‌کرێت تێکه‌ڵ به‌شتێک
بووه یان کواڵیتی نییه بۆ خواردنه‌وه دوورن له‌ڕاستیه‌وه، ئێمه رۆژانه له‌ڕێگه‌ی
سێ تاقیگه‌ی خۆمانه‌وه ئاوه‌کان کۆنترۆڵ ده‌که‌ین و پشکنین و تێستیان بۆده‌که‌ین
و به‌تایبه‌تی تێکردنی کلۆر به‌ستانده‌ری WHOهه‌مووی به‌رده‌وامه و هیچ جۆره سه‌رچاوه‌یه‌کمان
نه‌پیسبووه و نه‌تێکه‌ڵه و نه هۆکاری کۆلێرایه".
هاوکات، هەندێ لە پزیشکان
لەو باوەڕەدان بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بە رێژە بەرزە هۆکارەکەی پیسبوونی ئاوی
خواردنەوەبێت، چونکە ئەگەر هۆکارەکەی خواردنی دانەپۆشراو و دەرەوە بوایە ئەوا
بەورێژە زۆرە خەڵکی تووشی نەخۆشییەکە نەدەبوون لە رۆژێکدا.
ئەمەلەکاتێدایە، لە
سەرەتای هاتنی وەرزی گەرما لە هەرێم، سەرەتا پەتای سکچوون و رشانەوە لەناو
منداڵاندا سەری هەڵدا و پزیشکان لەو باوەڕەدابوون پەتایەکی ئاسایی وەرزییە و هۆکارەکەشی
گۆڕانی کەشو هاتنی وەری گەرمایە کە ساڵانە روودەدات، بەڵام دواتر بەهۆی
بەرزبوونەوەی رێژەکە لەناو منداڵان و دواتریش گەوراندا، گومانکرا کە پەتای
کۆلێرابێت، دواجار لە پشکنینەکاندا دەرکەوت پەتاکە کۆلێرایە و بەشێوەیەکی خێرا
رێژەکە بەرزبووە و دوو منداڵ و دوو زیندانی لە چاکسازی گەورانی سلێمانی بەهۆی پەتاکەوە
گیانیان لەدەستدا.