سەردێڕ:

وشکەساڵی لە ئیتاڵیا گەیشتووەتە ئاستێکی نیگەرانکەر

PM:09:05:22/06/2022

7140 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی کەمی ئاستی باران بارین لەمساڵدا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەم دواییانەدا هۆشداری درا لە روودانی وشکەساڵی لە ئیتاڵیا و ژمارەیەک لە ئیدارەی ناوچەکانی ئیتاڵیا لە ئامادەکاریدان بۆ راگەیاندنی دۆخی لەناکاو بەهۆی وشکەساڵییەوە.


میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، ئیدارەی ناوچەی لازیۆ کە رۆمای پایتەختیش دەگرێتەوە لە سەرتاسەری ناوچەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی دۆخی لەناکاوی راگەیاندووە و ئاماژەیان بەوە داوە، ژمارەیەک لە ناوچەکانی باکووریش کە وشکەساڵی کاریگەری کردووەتە سەریان رێوشوێنی هاوشێوە دەگیرێتەبەر.

سەرۆکی ئیدارەی ناوچەی لازیۆ، نیکۆڵا زینگارەتی رایگەیاندووە بە گرتنەبەری ئەو رێوشوێنانە ئامانجیانە رێگە لە زۆر بەکارهێنانی ئاو بگرن.

ئاماژە بەوەیش دراوە، هەریەک لە ناوچەکانی پیەمەنۆتی، لۆمباردیا، ڤێنێتۆ و ئەمیلا رۆماگنا کە رووباری پۆ' کە درێژترین رووباری ئیتاڵیایە پیایاندا تێدەپەڕێت کە لە میانی ٧٠ ساڵی دواییدا بەخراپترین شێوە وشکەساڵی کاریگەری کردووەتە سەری و سێ لە سەر چواری ئاوەکەی کەمی کردووە، لە ئامادەکاریدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی هاوشێوەی ئیدارەی لازیۆ دۆخی لەناکاو رابگەیەنن.

ئیدارەی ئەم ناوچانە بەمەبەستی تاوتوێکردنی چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی ئەمڕۆ لەگەڵ حکومەت کۆ دەبنەوە.













گەلەری