PM:08:19:22/06/2022
4580 جار خوێندراوەتەوە
بنکەیەکی پۆلیس لە ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی بەریتانیا، پاش ئەوەی دەبێت بە شوێنی مانەوەی ژمارەیەکی زۆر هەنگ و شانەی تێدا دروست دەکەن، بەو هۆیەوە کارمەندانی بنکەکە ناچار دەبن چۆڵی بکەن.
میدیاکانی بەریتانیا رایانگەیاند، بنکەی پۆلیسی وۆتۆن لە ناوچەی لە ڕۆژهەڵاتی بەریتانیا بووەتە شوێنی هێلانەی ژمارەیەکی زۆر هەنگ و ناچاربوون بنکەکە چۆڵ بکەن.
داواشیان لە ژمارەیەک هەنگەوانی
ناوچەکە کردووە کە فریایان بکەون و ڕزگاریان بکەن. بەڵام بەبێ ئەوەی هەنگەکان زیانیان
پێبگات.
هاوکات، رووداوەکە کاردانەوەی
بەدوای خۆیدا هێنا و بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تەنزەوە نووسویانە،
ئێستا دۆخەکە پێچەوانە بووەتەوە و پۆلیس داوای هاوکاری لە هاوڵاتیانی ئاسایی دەکەن
کە رزگاریان بکەن. هەروەها بەشێکی دیکەش دەڵێن، پاش دروستبوونی مەترسی لەسەر بنکەکەیەکی
پۆلیس لە ئێستادا هێزی وەڵامدانەوەی خێرا کە هەنگەوانەکانن فریای پۆلیس دەکەون.