سەردێڕ:

تیلیگرام گۆڕانکاری لە شێوازی کارکردنیدا دەکات

PM:11:59:12/06/2022

3352 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای تیلیگرام کە پلاتفۆڕمێکی ئەلکترۆنییە رایگەیاند، بەم نزیکانە شێوەی کۆپییەکی دیکەی پرۆگرامەکە دەخاتە بەردەستی بەکارهێنەران، کە چەندین تایبەتمەندیی زیاتر و نوێی تێدایە.


پاڤێل دورۆڤ دامەزرێنەری کۆمپانیای تیلیگرام لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە مانگی داهاتوودا شێوە تایبەتەکەی پرۆگرامی تێلیگرام بڵاودەکرێتەوە و تایبەتمەندی و خێرایی زیاتر و بەدەستگەیشتن تێیدا ئاسانتر دەبێت بەراورد بە جۆرە ئاساییەکەی.

باسی لەوەشکردووە، کۆپییە نوێیەکەی تیلیگرام دەبێتە چێژ وەرگرتن لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی بەرنامەکە کە سوود بە هەموو بەکارهێنەران دەگەیەنێت و هاوکاری داگرتنی داگرتنی فایلە قەبارە گەورەکان و ستیکەر و وەڵامدانەوەی بێهاوتا دەکات.

دامەزرێنەری کۆمپانیاکە وتیشی، لەدوای دەستبوونی بەرنامەکەوە لە ساڵی ٢٠١٣ هەتا ئەمڕۆ سوود و سەرچاوەی زیاترمان بۆ بەکارهێنەران دابین کردووە لە هەموو بەرنامەکانی دیکەی هاوشێوە و دەشڵێت ئەوەی ئێمە کردوومانە شۆرش بووە لە ساڵی ٢٠١٣ و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.













گەلەری