سەردێڕ:

رێکخراوی یونسێف لەبارەی منداڵانی عێراقەوە هۆشداریدا

PM:06:51:12/06/2022

3428 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی یونسێفی سەربە نەتەوە یەکگرتووکان رایگەیاند، لە هەردوو منداڵێک لە عێراق، منداڵێک بە جۆرێک لە جۆرەکان بێبەشە لە خوێندن یان خزمەتگوزاری تەندروستی یان ژیانێکی شیاستە یان ئاسایش یان دارایی.


ئەمڕۆ یەکشەممە، رێکخراوی یونسێفی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان بەهاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە هەردوو منداڵێک لە عێراق، منداڵێک بە جۆرێک لە جۆرەکان بێبەشە لە خوێندن یان خزمەتگوزاری تەندروستی یان ژیانێکی شیاستە یان ئاسایش یان دارایی.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوە هاوبەشەکەدا هاتووە، نزیکەی چوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزار منداڵی عێراقی لە دۆخێکی خراپی هەژاریدا دەژین.

دەشڵێت، بەم شێوەیە بەڕیژەی ٤٨.٨٪ منداڵانی عێراق رووبەڕووی چەندین کێشەی جۆراوجۆر و قەیران دەبنەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ناکۆکییە ناوخۆییەکان هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی هەژاری لە عێراقدا و ئەمەس مەترسی بۆ سەر ژیان و ئایندەی منداڵان دروست کردووە.

راگەیەنراوەکە باسی لەوەشکردووە، بەهۆی هەژارییەوە، ژمارەیەکی زۆری منداڵان بەمەبەستی دابین کردنی بژێوی رۆژانەی خێزانەکەی ناچار بەکارکردن بوون و لە مافی خوێندن بێبەشبوون.













گەلەری