کاوە عەبدولقادر سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەناو پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریاندا دانیشتنەکە داخراو بێت، بۆئەوەی خەڵک نەزانیت هۆکاری گرانی چییە و بۆچی رۆژ لە دوای رۆژ نرخ لە بەرزبوونەوەدایە و هیچ چاودێرییەک لەسەر بازاڕ نییە، هۆکاری گرانبوونی نرخی شتومەک و خۆراکیش ئاشکرادەکات.
کاوە عەبدولقادر سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "بە زۆرینەی دەنگ لە پەرلەمان بڕیاریاندا دانیشتنەکە داخراو بێت بەڵام ئێمە هۆکاری ئەم گرانییەمان گەیاندە سەرۆکایەتی پەرلەمان."
کاوە عەبدولقادر باسی لەوەکرد، "ئێمە ئاشکرامان کرد کە
بەرزبوونەوەی نرخ هۆکارەکەی ئەو کۆمپانیا گەورانەن کە بازاڕیان قۆرغکردووە و سەر
بە هەردوو حزبی دەسەڵاتدارن"، وتیشی، "هێنان و گواستنەوەی کولەپەل و
خۆراک سەر بە کۆمپانیاکانی ئەو دوو حزبەن و رێنا نادەن خەڵکی دیکە بیهێنێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی گرانی لە بازاڕدا
باجی گومرگە لەسەر بازرگانان کە لە فڕۆکەخانەکان و خاڵە سنوورییەکان. جگە لە نەبوونی
چاودێری لەلایەن حکومەتەوە کە بە دەیان کۆمپانیا خۆراک و کەلوپەلی ناتەندروست و
بەسەرچوو دەهێننە ناو هەرێمەوە، سەرەڕای ئەوەی تەندروستی و پزیشکەکان هۆشداری
دەدەن لە مەترسییەکەی بەڵام لە بازاڕدا بە ئاشکرا دەفرۆشرێت، چونکە لەلایەن بازرگانەکانی
ئەوانەوە دەهێنرێت و کەس ناتوانێت کە رێگری لێبکات."
سەرکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئەوەشی خستەڕوو، "دانیشتنەکەی ئەمڕۆ
سەلماندی کە سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەو زۆرینەیەی پەرلەمان پابەندن بە بڕیارەکانی
حزبەوە و پەرلەمانیان بێئەرزش کردووە، پارتی و یەکێتی بە مەبەست دەیانەوێت
پەرلەمان بشکێنن و رۆڵی کەمبکەنەوە."
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و لە یەکێک لە
پرسەکاندا باس لە گرانبوونی نرخی خۆراک و کەلوپەل لە بازاڕەکاندا دەکرا، بەڵام بە
زۆرینەی دەنگ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا دانیشتنەکە برکێت بە داخراو و
دوور بێت لە چاوی میدیاکان.
هـ.ئـ