قائیمقامی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو پیاوەیان دەستگیرکردووە کە بە ئاڕ پی جی راوەماسی دەکات.
رەمەک رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رووداوەکە لە ساڵی ٢٠١٧دا بووە، بەڵام ئەو پیاوە دوو ساڵ لەمەوبەر ڤیدیۆکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوکردووەتەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و لەم چەند رۆژەشدا نوێکراوەتەوە.
باسی لەوەشکرد،
بەنوێکردنەوەی کەوتووەتە بەرچاوی ئەوان و ئەوانیش وەک رێکاری سەرەتایی دەستگیریانکردووە
و لێکۆڵینەوە دەستپێدەکەن.
ئەوەش دوای ئەوە
دێت، چەند رۆژێک لەمەوبەر لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە تیایدا
هاوڵاتییەک بۆ راوە ماسی چەکی ئاڕ بی جی بەکاردەهێنێت و ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا
هێنا.
دواتتریش لە
روونکردنەوەیەکیدا ئەو هاوڵاتییە باسی لەوەکرد، "ڤیدۆیکەی کۆنە و چەندین جار
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاری دەهێنن و رووبەڕووی یاسایان دەکەمەوە."
ساڵانە لە
ناوەڕاستی مانگی ئازارەوە لە هەرێمی کوردستان راوەماسی قەدەغەدەکرێت تاوەکو
ناوەڕاستی مانگی حوزەیران، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو سێ مانگە وەرزی
گەرادانان و زاوزێی ماسییە.
بڵاوبوونەوەی
ئەو ڤیدیۆیەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدەر لەوەی بەکارهێنانی جۆری چەکەکە جێگای
سەرنج بوو بۆ هاوڵاتیان، بەشێکی هاوڵاتیان رەخنەی ئەوەشیان دەگرت کە لە وەرزی
قەدەغەی راوەماسیدایە.
دیار محەمەد، کەرکوک
هـ.ئـ