شاره‌زایەکی بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، پێشبینیده‌كرێت سبه‌ینێ شه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتو پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزببنه‌وه، به‌ڵام له رۆژی دوشه‌ممه‌وه تا كۆتایی هه‌فته كاریگه‌ری بارسته ھه‌وایه‌كی فێنك روو له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌كات.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبه‌ینێ شه‌ممه ئاسمانی ھه‌رێم ساماڵ و روون ده‌بێت و كاریگه‌ری ئه‌و بارسته ھه‌وا فێنكه‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌یه لاواز ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به ئه‌مڕۆ به رێژه‌ی دو پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه.
ئاماژەی بەوەشداوە،پلەکانی
گەرما لە پارێزگاکانی هەرێم بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەبێت، له سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی
به‌رزترین پله ٣٧ پلە و نزمترین پلەش ٢٣ پله‌ی سەدی ده‌بێت، هەروەها، له سەنتەری
پارێزگای هە‌ولێر بەرزترین پلە ٣٨ پلە و نزمترین پلەش ٢٥ پلەی سەدی دەبێت.
دەشڵێت، لە پارێزگای دهۆك بەرزترین
پلەی گەرما ٣٨ پلە و نزمترین پلەش ٢٤ پلە
دەبێت. لە پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بەرزترین
پلە ٣٨ پلە و نزمترین پلەش ٢٤ پلەی سەدیدەبێت.
هاوکات، له پارێزگای كه‌ركوك
بەرزترین پلە ٤٠ پلە و نزمترین پلەش ٢٦
پلەی سەدەی دەبێت. له ناوچه‌كانی گه‌رمیان بەرزترین پلە ٤٢ پلە و نزمترین پلەش ٢٦
پلە دەبێت، له سنوری ئیداره‌ی راپه‌رین بەرزترین پلە ٣٧ و نزمترین پلەش ٢٢ پلە،
له سنوری ئیداره‌ی سۆران بەرزترین ٣٦ پلە ونزمترین پلەش ٢١ پلەی سەدەی دەبێت.
هاوکات، لەبارەی كه‌شوهه‌وای
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وە، ئاراس جه‌بار ئاماژەی بەوەشداوە، كاریگه‌ری بارسته ھه‌وایه‌كی
گه‌رمی لاواز له باكوری ئه‌فریقاوه کار لە سه‌ر كه‌شی ناوچه‌كه و به‌رێژه‌ی ٢
پله‌ی سەدی پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بنه‌وه، به‌ڵام كاریگه‌ری كاتی ده‌بێت و
جارێكی دیكه له ناوه‌ڕاستی ھه‌فته‌وه و به‌تایبه‌ت لە رۆژی دوشه‌ممه‌وە تا رۆژی
پێنجشه‌مه ھه‌رێمی كوردستان ووڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ونە ژێر كاریگه‌ری بارسته
ھه‌وایه‌كی مه‌ودا فراوانی فێنك كه له باكوری رۆژھه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه كاریگه‌ریه‌كانی
به‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ده‌گاته ناوچه‌كه و پله‌كانی گه‌رما له‌و مه‌ودایه‌دا
جارێكی دیكه ھاوشێوه‌ی ئه‌مڕۆ نزمده‌بنه‌وه.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندب، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ شه‌ممه
له‌زۆربه‌ی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بونی
تۆزێكی سوك، پله‌كانی گه‌رماش ١ بۆ ٢ پلەی سەدی نزم ده‌بنه‌وه.