رێکخراوی تەندروستی جیهانی جەختیکردەوە کە دەتواندرێت رێگری بکرێت لە تەشەنەسەندن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون لە نێوان وڵاتاندا و جێگەی نیگەرانی و ترس نییە.
ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە رایگەیاندووە، کە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون نەخۆشییەکیجێگەی نیگەرانی نییە و توانای خۆگۆڕینی نییە.
رۆساموند لویس سەرۆکی بەشی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانی
پەیوەست بە پێست رایگەیاندووە، تا ئێستا هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکە گۆڕانکاری بەسەردا
نەهاتووە.
لای خۆشییەوە، ماریا ڤان کێرخۆڤ بەرپرسی
نەخۆشییە گوازراوەکان لە رێکخراوی نەتەوە یەگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوان
دەیانەوێت، رێگری لە گواستنەوەی نەخۆشییەکە بکەن لەنێوان مرۆڤەکاندا و دەکرێت ئەم
رێگرییە لە هەر وڵاتێکدا بێتە بوون.
لە هەمان کاتدا، ئاژانسی تەندروستی ئەوروپا
رایگەیاندووە، مەترسی بڵاوبونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون بەشێوەیەکی چڕ زۆر کەمە و
بڕوا ناکرێت رووبدات.
ئاوڵەی مەیمون نەخۆشییەکی ڤایرۆسی دەگمەنە
و بیشانەکانی بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە و ئازاری ماسولکەکان و گەورەبوونی
لیمفەگرێکان و دروستبوونی ئاوڵە لەسەر پێستی دەست و قاچ. نەخۆشییەکە بە ئاسانی
ناگوازرێتەوە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ و ئاستی مەترسییەکەشی نزمە.
لە ئێستادا لە چەندین وڵات چەند کەیسێکی
توشبوو نە خۆشییەکە تۆمارکراوە لەوانەش بەریتانیا ١١کەیس و چەند کەیسێکیش لە فەرەنسا
و بەلجیکا و ئەڵمانیا و پورتوگال و ئیتاڵیا و سوید. لەماوەی چەند رۆژی رابردووشدا
چەند کەیسێک لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تۆمارکران.