PM:03:40:24/05/2022
2852 جار خوێندراوەتەوە
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە تیایدا دەردەکەوێت بە هەزاران هاوڵاتی روسی بەشداربوو لە کۆنسێرتێکدا لە شاری سانت پترسبۆرگ لە روسیا دروشمی "نەفرەت لە جەنگ" دەڵێنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، گۆرانیبێژێکی ناوداری روسی بە ناوی "یوری شێڤچوک" دەسگیر کرا بەهۆی ئەوەی لە کۆنسێرتێکدا لە دژی جەنگ لێدوانی دابوو و بە توندی رەخنەی لە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا گرتبوو.