سەردێڕ:

بەشێک لە دانیشتوانی گوندی بێستانسور لە سلێمانی دژی کەمی کارەبا گردبوونەوە

AM:11:19:09/08/2021

2136 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە دانیشتوانی گوندی بێستانسور لە سنوری سلێمانی دژی کەمیی کارەبا گردبوونەوە و دەشڵێن، دژی ئەوەن کارەبا بدرێتە کەرتی تایبەت.


ئەو هاوڵاتیانەی گردبوونەوە دەڵێن، بەرهەمەکانیان بەهۆی کەمی کارەبا و کەمی ئاوەوە وشکبووەتەوە ماوەیەکە حکومەت کارەبای گوندەکەیانی کەمکردوەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، نیگەرانن لە بوونی چەندین خزمەتگوزاری و داواش دەکەن مافی سەرەتایی خۆیان بۆ بگەڕێتەوە و کارەبایان ببێتەوە بە شێوەی هەمیشەیی و لێخۆشبوونیان بۆ بکرێت لە پێدانی قەرزی کارەبا و بەستنی پێوەری زیرەک، چونکە گوندەکەیان ئاو بۆ هەڵەبجە و عەربەت و شارەزور دابین دەکات.














گەلەری