سەردێڕ:

دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبووەوە

AM:10:34:14/05/2022

18908 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٨ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بە نرخی دوێنێ و پێرێی دۆلار ٢٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.


هەروەها، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیۆن و ٩٦٠هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش نرخی تمەن بەراورد بە رۆژانی رابردوو ١٠ هەزار دابەزیوە.

هاوکات، نرخی لیرەی تورکیش، ھەزار و ٥٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلارە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٧٩ ھەزار دینارە و بەمەش دوو هەزار دینار دابەزیووە.

ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری