PM:11:36:24/04/2022
3424 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، گەڕی پێنجەمی گفتوگۆکانی سعودیە و ئێران کە بە نێوەندگیری عێراق بەڕێوەدەچن ئەنجامی باشیان هەبووە.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاند، گفتوگۆکانی ئێران و سعودییە کە لە بەغدا بەڕێوەدەچن چاوەڕێی ئەنجامی باشیان لێدەکرێت و بڕیاریشە گەڕێکی دیکەی گفتوگۆکان بەڕێوەبچێت بەبێ ئەوەی ئاماژە بە شوێن و کاتەکەی بکات.
باسی لەوەشکرد، هەریەکە لە
سعودیە و ئێران ڕۆڵی عێراقیان بۆ ڕەخساندنی زەمینەی گفتوگۆ لە بەغدا بەرز
نرخاندووە.
ئەوە لە کاتێکدایە، لەماوەی
ڕابردوودا چوار جاری دیکە ئێران و سعودیە گفتوگۆیان لە عێراق ئەنجامداوە، بەڵام نەگەیشتوون
بە هیچ ڕێکەوتنێکی کۆنکرێتی بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان.