AM:11:43:24/04/2022
6428 جار خوێندراوەتەوە
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە فەیسبووکی خۆی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا دەردەکەوێت لە ناحیەی کەسنەزان کاتێک منداڵێک بەڕاکردن دێتە ناو شەقامێکی سەرەکییەکەوە لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێک لێیدەدات، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بە خێرایی ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەڕوات منداڵەکە زیانی زۆری بەرناکەوێت.