گاتوسۆ و گراڤینا و بوفۆن وازیان لە ئەرکەکانیان هێنا

PM:04:14:03/04/2026

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گاتوسۆ و گراڤینا و بوفۆن وازیان لە ئەرکەکانیان لە تۆپی پێی ئیتاڵیا هێنا و بەم نزیکانە شوێنگرەوەیان بۆ دیاری دەکرێت.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و تۆپی پیی ئەو وڵاتە لەبەردەم گۆرانکاریەکی مێژووییدان بەتایبەت دوای ئەوەی کە نەیانتوانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 بەدەستبهێنن و ئەوەش بووە کارەساتێکی گەورە چونکە سێ مۆندیالی بەدوای یەکە ئیتاڵیا بەشداری مۆندیال ناکات.

پێگەی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بە فەرمی بڵاویکردەوە کە جینارۆ گاتوسۆ بە فەرمی وازی لە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیان هێناوە بە رێککەوتن لەگەڵ یەکێتیەکەیاندا.

دوای وازهێنانی، گاتوسۆ لە لێدوانێکیدا دوپاتیکردەوە کە شانازیەکی گەورە بووە بۆی کە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی نیشتمانی کردووە، سوپاس بۆ پشتگیری بەردەوامی هەمووان و بە دڵێکی تەنگەوە دەڕوات.

جگە لەوەش ،گراڤینیا وازی لە پۆستی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پیی ئیتاڵیا هێنا و بڕیارە لە 22ی مانگی شەشی ئەمساڵدا کەسێکیتر وەک سەرۆکی تۆپی پی بۆ شوێنەکەی دیاری بکرێت.

جیانلویجی بوفۆنیش بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە پۆستی سەرۆکی شاندی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا راگەیاند و دوپاتیکردەوە، ئەزمونێکی نایاب فێربووە و نوێنەرایەتی کردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی شەرەفێکی گەورە بووە.

خ . ک