بەرشەلۆنە کەریم ئەدیمی کردووەتە ئامانج

PM:03:50:03/04/2026

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە کەریم ئەدیمی کردووەتە ئامانج و ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەیدا خەرجبکات.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردووەتەوە، دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستاوە کارەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی بەهێزتر کردنی پێکهاتەی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو.

پێگەی ئێل ناسیۆنالی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کەریم ئەدیمی ئەستێرەی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی یەکێکە لەو یاریزانانەی کە لەلایەن یانە کەتەلۆنیەکەوە گرنگی پێدەدرێت.

ئەو پێگەیە نوسیویەتی، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە کردووە تا رازیبکەن پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

نوسیویەتی، هانسی فلیکی راهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە خودی خۆی گفتوگۆی لەگەڵ کەریم ئەدیمی کردووە و پێیوتوە کە هێڵی هێرشبردنی یانەکەی پێویستی پێیەتی.

دوپاتیکردووەتەوە کە یانەی بەرشەلۆنە ئۆفەرێکی ئامادەکردووە بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ تا پێشکەشی بۆروسیا دۆرتمۆندی بکات بەرامبەر فرۆشتنی ئەستێرە ئەڵمانیەکە پێیان لە هاوینی ئەمساڵدا.

خ . ک