ئارسناڵ و تۆتنهام 40 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی برایم دیاز خەرجدەکەن

PM:03:20:03/04/2026

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ و تۆتنهام 40 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی برایم دیاز خەرجدەکەن و یاریزانەکەش هەڕەشەی جێهێشتنی ریاڵ مەدرید دەکات.

برایم دیازی ئەستێرەی مەغریبی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت بەلام مانەوەی تا ئەو کاتە یان نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بە نادیاری ماوەتەوە.

پێگەی سپۆرت بوومی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یانەی ئارسناڵ و تۆتنهامی ئینگلیزی لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەستێرە مەغریبیەکە دەکەن لە یانەی ریاڵ مەدید.

ئەو پێگەیە ئاشكرایکردووە، ئامانجی هەردوو یانە لەندەنیەکە ئەوەیە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە ئیمزابکەن و بیگوازنەوە پێکهاتەکانیان.

نوسیویەتی، کارگیڕی ئەو دوو یانەیە ئۆفەرێکیان ئامادەکردووە کە بڕەکەی 40 ملیۆن یۆرۆیە تا پێشکەشی ریاڵ مەدریدی بکەن بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە پێیان.

لە کۆتاییشدا دوپاتیکردووەتەوە، برایم دیاز لە بارودۆخی ئێستای لە یانەی شاهانە نیگەرانە بەهۆی ئەوەی وەک یاریزانی یەدەگ ماـەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، ئەگەر نەگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی ئەوا لە هاوینی ئەمساڵدا یانەکەی جێدەهێڵێت.

خ . ک