سعودییەکان ئۆفەرێکی ناوازەیان پێشکەشی محەمەد سەڵاح کردووە

PM:12:50:03/04/2026

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سعودییەکان ئۆفەرێکی ناوازەیان پێشکەشی محەمەد سەڵاح کردووە و دەتوانێت خۆی یانەکەش هەڵبژێرێت.

سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە هەوڵەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی گواستنەوەی محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسری کە پەیوەندی بە خولەکەیانەوە بکات کە دوایی کۆتایهاتنی ئەم وەرزە یانەی لیڤەرپوڵ جێدەهێڵێت.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویکردووەتەوە، سعودییەکان ئۆفەرێکی ناوازەیان پێشکەشی محەمەد سەڵاح کردووە خۆی ئەو یانەیە هەڵبژێرێت کە دەیەوێت لە خولی سعودیە یاریی تیادا ئەنجامبدات.

زە سەن نوسیویەتی، ئێستا تۆپەکە لە یاریگای ئەستێرە میسریەکەدایە بە شێوەیەک ئەو یانەیە دیاریبکات کە دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکات و جاوەڕێی وەڵامی دەکەن.

دوپاتیکردووەتەوە کە سعودییەکان نوێنەری کارەکانی ئەستێرە میسریەکەیان ئاگادار کردووەتەوە کە مووچەیەکی خەیاڵی پێشکەشی محەمەد سەڵاح دەکەن ئەگەر رازیبێت پەیوەندی بە خولەکەیانەوە بکات.

لە کۆتاییدا نوسیویەتی، داهاتووی محەمەد سەڵاح نادیارە بەهۆی ئەوەی کە جگە لە سعودییەکان چەند یانەیەکی ئەوروپا چاودێری دەکەن جگە لەوەش یانەی ئینتەر میامی ئەمریکیش گواستنەوەی هەمان یاریزانی کردووەتە ئامانج.

خ . ک