PM:12:02:03/04/2026
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان سیتی و ئارسناڵ
و پاریس گواستنەوەی ئۆلمۆیان کردووەتە ئامانج و بەرشەلۆنە چاوەڕێی گەورەترین ئۆفەر
دەکات.
تۆڕی فیچاجێس
بڵاویکردووەتەوە، مانەوەی دانی ئۆلمۆی ئیسپانی لە یانەی بەرشەلۆنە کەوتووەتە
گومانێکی زۆرەوە بەهۆی ئەوەی چەند یانەیەک چاودێری دەکەن.
تۆڕەکە
ئاشكرایکردووە، سێ یانەی گەورەی ئەوروپا کە ئەوانیش مانچستەر سیتی و پاریس سان
جێرمان و ئارسناڵن لەگەڵ یانەی قادسیەی سعودی گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئیسپانیەیان
کردووەتە ئامانج.
ئاشکرایکردووە، پیپ
گواردیۆلا داوای گواستنەوەی ئۆلمۆی کردووە تا بیکاتە شوێنگرەوەی بیرناردۆ سیلڤا،
بەرپرسانی مانچستەر سیتیش ئامادەن 100 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەیدا خەرجبکەن.
نوسیویەتی، لویس
ئینریکیش داوای کردووە کە ئەو یاریزانە بگوازنەوە بۆ پێکهاتەی یانەی پاریس سان
جێرمان چونکە سەرسامە بە شێوازی تاکتیکی ئۆلمۆ بەتایبەت کە دەتوانێت لە ناوەڕاست و
هێرشبردن یاریی بکات.
باسی لەوەش کردووە
کە میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵیش چاودێری ئەو یاریزانە دەکات و پێیوایە
شێوازی یارییکردنی ئۆلمۆ لەگەڵ پلانەکانی یانەکەیدا دەگونجێت.
فیچاجێس لە
کۆتاییدا دوپاتیکردووەتەوە کە یانەی بەرشەلۆنە تا ئەم ساتە بیری لە فرۆشتنی ئۆلمۆ
نەکردووەتەوە بەڵام ئەگەر ئۆفەرێکی دارایی گەورەیان پێشکەش بکرێت کە کەمتر نەبێت
لە 100 ملیۆن یۆرۆ ئەوا بە دڵنیاییەوە دەیفرۆشن.
خ . ک