ئینریکی: دەیانەوێت سێ خاڵەکە بەدەستبهێنین

PM:10:08:02/04/2026

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی نەیشاردەوە یەکەم یاریی دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان قورسە بەڵام دەیانەوێت سێ خاڵەکە بەدەستبهێنن.

لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان بەر لە رووبەرووبوونەوەی تۆلۆز لە خولی فەرەنسا رایگەیاند، تۆلۆز تیپێکی رێکخراوە، ژمارەی خاڵەکانیشیان شایەدی ئەوە دەدەن کە بەهێزن.

باسی لەوەشکرد، ئێمە ئامانجمان بەردەوامیدانە بە بردنەوە، جیاوازی لە نێوان ئەوان و لانسی دووەم تەنیا یەک خاڵە، ئەگەر چی یەکەم یاریی دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان قورسە بەڵام دەیانەوێت سێ خاڵەکە بەدەستبهێنن.

ئینریکی ئاماژەی بەوە کرد کە، تیپەکەی ئێستا دەچێتە ناو مانگی یەکلاکەرەوە و داوای لە سەرجەم یاریزانەکانی کرد کە بە تەواوی جەستە و مێشکیانەوە بگەڕێنەوە سەر کەشوهەوای یانەکە.

وتیشی: پشووی نێودەوڵەتی هەمیشە بۆ ڕاهێنەرانی یانەکان قورسە، چونکە ناتوانین کۆنتڕۆڵی ماندووبوونی یاریزانەکان بکەین، بەڵام ئێستا کاتی ئەوەیە لاپەڕەکە دابخەین، ئێمە لەبەردەم سێ پاڵەوانێتی جیاوازداین و هەر هەڵەیەک دەبێتە هۆی لەدەستدانی نازناوەکان، بەڵام دڵخۆشم بەوەی تووشی هیچ پێکانێک نەبووین.