PM:10:23:12/03/2026
344 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤاڵڤێردی بە
باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنز لیگ دیارییکرا و پێکهاتەی باشترینەکانیش
راگەیاندرا.
بە شێوەیەکی فەرمی، پێگەی چامپیۆنز لیگ، فێدریکۆ ڤاڵڤێردی،
یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە
باشترین یاریزانی هەفتەی پاڵەوانێتییەکە دیارییکرد، بەهۆی ئەو ئاستە سەرنجراکێشەی
پێشکەشی کرد، بەرامبەر مانچستەر
سیتی ئینگلیزی لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکە.
ئەستێرە تەمەن 27ساڵەکە، سەرکردایەتی یانەی شاهانەیکرد بۆ بردنەوە لە مان سیتی، توانی هاتریک تۆماربکاتو هانگاوێکی گەورە
یانەکەی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی نزیک بکاتەوە.
فێدریکۆ ڤاڵڤێردی بۆ
بوون بە باشترین یاریزانی هەفتە، رکابەرییەکەی لە، جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری ئەتلەتیکۆ مەدرید و خڤیچا کڤاراتسخێلیای یاریزانی پاریس سان جێرمان و مایکل ئۆلیسێی یاریزانی
بایرن میونشن بردەوە.
جگە لەو چوار یاریزانە، پێکهاتەی باشترینەکانی هەفتەی چامپیۆنز لیگ
ناوی چەند یاریزانێکی دیکەش لەخۆدەگرێت کە بریتین لە، کۆرتوا، ستانیچ، لی نۆرماند، ئەندریخ، جاکۆبس، برونستاد،
لێمینا.