PM:01:22:07/04/2026
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلیگری
ئاماژەی بەوەکرد پێویستە هەوڵ بدەین لەدەرەوەی یاریگای خۆمان ئاستمان باشتربێت.
ماسیمیلیانۆ
ئەلیگری پاش شکستەکەیان بەرامبەر بە ناپۆلی ئەوەی ئاشکراکرد کە بارودۆخی
یاریزانەکانی باش نەبوو چونکە خیمینێز شەش مانگە دابراوە، لیاو 12 رۆژبوو راهێنانی
نەکردبوو.
وتیشی
بیانوو ناهێنینەوە بۆ شکستەکەمان بەڵام بێگومان یاریزانە کاریگەرەکان وەک پێویست
ئامادەنەبن کاریگەرییان دەبێت.
ئەلیگری
جەختی لەوەکردەوە کە ئاستیان لەدەرەوەی یاریگای خۆیان وەک پێویست نییە و پێویستە
هەوڵ بدەن باشتری بکەن.
راهێنەرەکە
ئەوەی ئاشکراکرد کە رکابەریکردن لەسەر نازناوەکە قورسبووە، بەڵام تاوەکوو دواسات
پێویستە لە هەوڵدان بەردەوامبین.
لە
کۆتاییدا وتی راهێنەرایەتی تیپێکی گەورەی وەک ئەیسی میلان ئاسان نییە چونکە
هاندەرەکانی داوای گەرانەوە یانەکەیان دەکەن بۆ سەردەمی زێرینیان.