PM:12:22:07/04/2026
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان یونایتد بەفەرمی گرێبەستی ماگوایەرییان تاوەکوو ساڵی
2027 و بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ ساڵێکتر راگەیاند.
یانەی مانچستەر یونایتد لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویانکردەوە کە لەگەڵ بەرگریکاری یانەکەیان هاری ماگوایەر
گەیشتوونەتە رێککەوتن سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان.
لە رایگەیاندراوەکەدا هاتووە کە ماگوایەر تاوەکوو ساڵی
2027 لە تیپەکە دەمێنێتەوە و لەهەمان کاتدا بژاردەی مانەوەشی هەیە بۆ ساڵی ئایندە.
لەلایەکیترەوە بەرگریکارەکە ئاماژەی بەوەکرد کە پۆشینی
درێسی یونایتد بەردەوام شانازی پێوەدەکات.
وتیشی خۆشحاڵم گەشتەکەم لەگەڵ ئەم یانە گەورەیە
بەردەوامی پێدەدەم و هەموو هەوڵێک دەدەم لە پێناو دڵخۆشکردنی هاندەرەکانمان.
لەهەمان کاتدا جەیسن
ویلکۆکس، بەڕێوەبەری تۆپی پێی مانچستەر یونایتد ئاماژەی بەوەکرد هاری
نوێنەرایەتی ئەو عەقڵیەت و خۆڕاگرییە دەکات کە پێویستە بۆ دووبارە بنیات نانەوەی تیپەکەمان.