مان سیتی و بەرشە دوو یاریزان ئاڵۆگۆر دەکەن

PM:02:31:07/04/2026

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەۆنە و مان سیتی ئەگەر هەیە لە هاوینی داهاتوودا فیران تۆرێس و مەرموش لەناو خۆیاندا ئاڵۆگۆر بکەن.

هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و مانچستەر سیتی ئامانجیانە لە هاوینی داهاتوودا تیپەکەیان زیاتر بەهێز بکەن هەربۆیە چاوییان لە گۆرانکاریی گەورەیە لەسەرجەم پێگەکانی یاریگا.

دیفینسا سێنتراڵ بڵاویکردووەتەوە کە هەردوو یانەکە نزیکن لەوەی لە هاوینی داهاتوودا فیران تۆرێسی ئیسپانی و عومەر مەرموشی میسری لەناو خۆیاندا ئالوگۆر بکەن.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە مان سیتی بە گەرانەوەی تۆرێس بۆ ریزەکانیان دڵخۆش دەبن چونکە وای دەبینن ئاستی گەشەی باشی کردووە.

لەلایەکیترەوە بارسا یاریزانێکیان دەوێت بتوانێت لە چەندین پێگەی جیاوازدا یاریی بکات و عومەر مەرموشیان هەمان ئەو سیفاتانەی تێدایە کە هانسی فلێکی راهێنەری ئێستایان داوایی دەکات، هەربۆیە ڕوودانی ئەم گواستنەوەیە ئەگەرێکی زۆری هەیە.