PM:03:05:07/04/2026
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی ئیتاڵیا
لەپێناو گەڕانەوەی شکۆ بۆ هەڵبژاردەکەیان بیریان لە دیاریکردنی گواردیۆلا وەک راهێنەر
کردووەتەوە.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا
دوای ئەوەی بۆ سێیەمجاری بەدوای یەک نەیتوانی گەیشتن بۆ مۆندیال بەدەستبهێنێت لە
ئێستادا شەقامی وەرزشی ئەو وڵاتە هەست بە بێهیواییەکی زۆر دەکەن.
پێگەی کالچیۆ
مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی وەرزشی سعودیە بەنیازن لە ماوەی داهاتوودا شکۆ
بۆ تۆپی پێی وڵاتەکەیان بەتایبەت بۆ هەڵبژاردەکەیان بگەڕێننەوە.
ئەو پێگەیە
دوپاتیکردووەتەوە، یەکێتی تۆپی پێی
ئیتاڵیا بیری لەوە کردووەتەوە لە ماوەی داهاتوو پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری
ئێستای مانچستەر سیتی بکاتە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان.
ئاماژەی بەوەشداوە،
یەکێتییەکە پێیوانوایە گواردیۆلا ئەو راهێنەرەیە کە بتوانێت جارێکیتر هەڵبژاردەی
ئیتاڵیا بگەڕێنێتەوە لوتکە و گۆڕانکاری ریشەیی لە شێوازی یارییکردنی هەڵبژاردەکەیاندا
بکات.
دەشڵێت، تا ئەم
ساتە هەنگاوی فەرمی دەستیپێنەکردووە چونکە بەرپرسانی ئیتاڵیا چاوەڕێی
یەکلابوونەوەی داهاتووی راهێنەرە ئیسپانیەکە دەکەن و ئەگەر بڕیاری جێهێشتنی
مانچستەر سیتیدا ئەوا ئۆفەری فەرمی پێشکەش دەکەن.
خ . ک