AM:09:16:03/03/2026
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەربێلوا
دوپاتیکردەوە لە بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانیا بێهیوا نابن و هەلی گۆڵی زۆریان
لەدەستداوە.
دوای شکستەکەیان
بەرامبەر خیتافی لە خولی ئیسپانیا، ئەلڤارۆ ئەربێلوای راهێنەری ریاڵ مەدرید
رایگەیاند، هێشتا 36 خاڵیان لەبەردەمدا ماوە و دەجەنگن لەپێناو بردنەوەی سەرجەم
یارییەکان.
ئەربێلوا وتی، ئێمە
ریاڵ مەدریدین و بە هیچ شێوەیەک بێهیوا نابین لە نازناوی ئەم وەرزەی خولی
ئیسپانیا، جیاوازی چار خاڵ هێندە زۆر نییە و لە تواناماندایە کەمتری بکەینەوە.
وتیشی، ئێمە لە
خیتافی باشتر بووین و هەلی زیاتری گۆڵ تۆمارکردنمان هەبوو بەڵام لەدەستماندا، دەزانم
شتەکان هاندەرانی دڵتەنگ کردووە و دوای هەر شکستێک بێهیوایی زۆری بەدوادا دێت.
ئەربێلوا دەڵێت،
یانەیەکی گەورە و یاریزانی نایابمان زۆرە و ئامانجمان بەردەوام بوونە لە باشتر
بوون، سەرەڕای هەموو رەخنەکان بەڵام ئێمە باشتر بووین لە یاریگادا.
دەشڵێت، نابێت لە
یارییەکانی داهاتوودا یاریزانەکانم هێندە کارتی زەرد و سوور وەربگرن، نازانم
ماستانتونۆ چی بە ناوبژیوان وتووە، کارتەکانی کارێراس و هاوسنیش بە مەبەست نەبوون.
خ . ک