AM:11:49:02/03/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا رایگەیاند دەیانزانی یارییەکە قورس دەبێت و
رۆسینێریش وتی پێویستە چارەسەری هەڵەکانمان بکەین.
میکێل ئارتێتا پاش بردنەوەیان لە چێڵسی وتی بەراستی
دڵخۆشم چونکە لە ماوەیەکی کەمدا دوو یاریی زۆر قورسمان تێپەراند.
وتیشی راستە بە دوو لێدانی گۆشە گۆڵمان تۆمارکرد بەڵام
لە کۆتاییدا ئەوەی گرنگە سێ خاڵی یارییەکەیە.
ئارتێتا جەختی لەوەکردەوە کە پێش یارییەکە لە بەهێزی
چێڵسی تێگەشتبوون و دەیانزانی یارییەکی ئاسان چاوەروانیان ناکات، هەربۆیە بەباشی
خۆیانیان بۆ ئامادەکردبوو.
لەلایەکیترەوە لیام رۆسینێری راهێنەری چێڵسی ئاماژەی
بەوەکرد کە شکستەکەیان نائومێدی کردن، چونکە یارییەکی خراپییان ئەنجام نەدا.
وتیشی پێویستە بەدوای چارەسەردا بگەرێم چونکە من بۆیە
لێرەم یانەکەم بگەرێنمەوە سەر رێچکەی بردنەوە.
رۆسینێر جەختی لەوەکردەوە کە نیتۆ یارییەکی باشی
ئەنجامدا سەرەرای ئەوەی کارتی سوریشی وەرگرت، ئەو یەکێکە لە هێرشبەرە باشەکانی
تیپەکەی و دڵناییە بەبەهێزی دەگەرێتەوە.
لە کۆتاییدا راهێنەرەکەی بلوز جەختی لەوەکردەوە کە
دەرفەت لەبەردەمیاندا ماوە بۆئەوەی بتوانن لە یارییەکانی داهاتوو قەرەبووی ئەم
شکستە بکەنەوە.