AM:10:15:02/03/2026
56 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە
دوو گۆڵ لە ئۆرلاندۆ سیتی بردەوە و یەکەم سێ خاڵی بەدەست هێنا.
لە یارییەکی هەفتەی دووەمی خولی ئەمریکا ئینتەر میامی لە
یاریگای ئێکسپلۆریا بووە میوانی ئۆرلاندۆ سیتی.
لە تایمی یەکەمدا خاوەن ماڵ باشتربوون و توانیان لە
خولەکی 18 لەرێگەی پاسالیج گۆڵی یەکەم تۆماربکەن و پاشان ئۆپێندا دووەم گۆڵیشی بۆ
ئۆرلاندا لە خولەکی 24 تۆمارکرد.
هەرچەندە میامی هەوڵییاندا جیاوازییەکە کەم بکەنەوە، بەڵام
سەرکەوتوونەبوون سەرئەنجام نیوەی یەکەم لەبەرژەوەندی ئۆرلاندۆ سیتی کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا تیپی میوان بەبەهێزی دەستیان بە
یارییەکە کردوو و لە خولەکی 49 لەرێگەی سیلڤێتی گۆڵی یەکەمیان تۆمارکردوو و پاشان
میسی لە خولەکی 57 ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.
یاریی بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 85 کاتێک لەوکاتەدا
سێگۆڤا توانی گۆڵی سێیەمی ئینتەر میامی تۆماربکات.
پاشان میسیش لە خولەکی 90 گۆڵی چوارەمی دڵنیایی بۆ بۆ
یانەکەی تۆمارکرد.
سەرئەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ
لەبەرژەوەندی ئینتەر میامی کۆتایی هات و یەکەم سێ خاڵیان لەم وەرزەی خولی ئەمریکی
بەدەست هێنا و ئۆرلاندۆش لە دوو یارییدا دووشکستی تۆمارکردووە.