میسی سەردانی کۆشکی سپی دەکات؟

AM:09:15:02/03/2026

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریزانەکانی ئینتەر میامی بانگێشتی کۆشکی سپی دەکرێن بەڵام تاوەکوو ئێستا دیارنییە میسی دەچێت یاخود نا.

وەک نەرێتی ساڵانە هەریانەیەک خولی ئەمریکا بباتەوە ئەوا بانگێشتی کۆشکی سپی دەکرێت، هەربۆیە وابڕیارە رۆژی پێنجشەممە ئینتەر میامی ئەم کارە ئەنجام بدەن.

تۆری زەئەتلەتیک بڵاویکردووەتەوە کە بەرپرسانی میامی لە رۆژی دیاریکراو دەچنە کۆشکی سپی بەڵام تاوەکوو ئێستا ئاشکرا نەبووە کە ئایا ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی لەگەڵ شاندەکە دەچێت یاخود نا.

ئەگەر لیۆ بچێتە کۆشکی سپی ئەوا دەبێتە یەکەمین سەردانی ئەو یاریزانە،چونکە لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆبایدنی دەرفەتی هەبوو بۆ وەرگرتنی میدیالیا سەرۆکایەتی ئازادی بەڵام میسی رەتیکردەوە و ئامادەنەبوو.

لەلایەکیترەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مانگی تشرینی دووەم سەردانی کۆشکی سپی کردوو و دۆناڵد ترامپی بینی دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو هەربۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە کاتی رۆیشتنی میسیش هەمان دەرئەنجامی هەبێت.