PM:11:24:01/03/2026
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەیسی میلان دەیەوێت جاکسۆن لە هاوینی داهاتوودا بگوازنەوە ریزەکانیان بەمەبەستی زیاتر تۆکمەکردنی ریزەکانیان.
بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلان ئامانجیانە لە هاوینی داهاتوودا چەند یاریزانێکی نوێ بگوازنەوە ریزەکانیان.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە رۆسۆنێری نیکۆلاس جاکسۆنیان دەست نیشان کردووە بۆئەوەی لە هاوینی داهاتوودا بیگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئێستا جاکسۆن لە بایرن میونشن بەشێوەی خواستن یاریی دەکات و وەرزی داهاتوو دووبارە دەگەرێتەوە بلوز بەڵام بەرپرسانی یانە ئینگلیزییەکە ئامادەن دەستبەرداری ببن.
لەلایەکیترەوە هێرشبەرەکەش خواستی یارییکردنی نییە بۆ چێڵسی ئەمەش کارئاسانی تەواو دەکات بۆ ئەیسی میلان بۆئەوەی بیگوازنەوە ریزەکانیان.
ئەستێرە سەنیگالییەکە لەم وەرزە لەگەڵ بایرن میونشن بەشداری 22 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی پێنج گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات.